هاوپەیمانیی نادا: دەنگی ژنان تا بەدەستهێنانی ئازادیی بە بەرزی دەمێنێتەوە
هاوپەیمانیی نەاا بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە ڕایگەیاند، دەنگی ژنان لە بەرامبەر شەڕ، دواکەوتوویی و جیاوازەییەکان و تا بەدەستهێنانی ئازادیی، دادپەروەریی و شکۆمەندی بە بەرزی دەمێنێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانیی ژنانی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا "نادا" سەبارەت بە ٨ـی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکدا ئاماژە بەوەدراوە، کە هاوپەیمانیی نادا لە ٨ـی ئاداردا دەنگی یەکگرتووی خۆی بۆ ژنانی ناوچەکە بەرز کردووەتەوە و دڵنیایی داوە کە تێکۆشانیان تەنها پیرۆزباییەکی کاتیی نییە، بەڵكو پێویستییەکی هەبوونە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر.
هەروەها دووپاتیش کراوەتەوە، دەنگی ژنان لە بەرامبەر شەڕ، دواکەوتوویی و جیاوازەییەکان و تا بەدەستهێنانی ئازادیی، دادپەروەریی و شکۆمەندی بە بەرزی دەمێنێتەوە.