هاوپەیمانی نادا: لەیلا شەهید دەنگێکی ئازاد و چرایەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو

هاوپەیمانی نادا ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی چالاکوانی فەڵەستینی لەیلا شەهید دەردەبڕێت و دەڵێت: ژنان هاوبەشن لە داڕشتنی مێژوو نەک لە پەراوێزی ئەو وڵاتە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا شەهید، نوێنەری پێشووی فەڵەستین لە پاریس و برۆکسل لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە لوسانت گار لە باشووری فەرەنسا کۆچی دوایی کرد پاشنیوەڕۆی ١٨ی شوبات، دوای ئەوەی چەند ساڵێک بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، بە مردوویی دۆزرایەوە.

 

لەو چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانی نادا، ٢٠ی شوبات، ڕاگەیاندنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا ماتەمینی بۆ تێکۆشەری فەڵەستینی لەیلا شەهید دەربڕی، کە واتای ژنانی وەک پردێک لە نێوان خۆڕاگری و شکۆمەندیدا بەرجەستە کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە کۆچی دوایی چالاکوان لەیلا شەهید، فەڵەستین ژنێکی لەدەستداوە کە لە دڵی خۆیدا ئازاری خاک و شکۆمەندی گەلەکەی هەڵگرتووە، و نەبوونی ئەو ژنەی کردۆتە یادەوەرییەکی زیندوو لە هەموو دڵماندا، ئەو واتای ژنی وەک پردێک لە نێوان خۆڕاگری و شکۆمەندا بەرجەستە کرد، لەنێوان فەرهەنگ و سیاسەتدا، لە نێوان خەون و ڕاستیدا، لەیلا شەهید زیاتر بوو لە تەنها یەک نوێنەری فەڵەستین ویژدانێکی زیندوو بوو کە بیری جیهانی خستەوە، کە ئازادی مافێکی بێبەشنەکراوە، ژنان هاوبەشن لە دروستکردنی مێژوودا نەک لە پەراوێزیدا.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە لەیلا شەهید بە بوێرانە دژی پەراوێزخستن وەستاوە و بە قسە و کردارەکانی ڕووبەڕووی داگیرکاری بووەتەوە و بە خۆڕاگری و باوەڕێکی نەبڕاوە ئاڵای فەڵەستینی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەرزکردووەتەوە، لەیلا شەهید سیمبولی سەربەخۆیی فیکری و دەنگێکی ئازاد بوو کە تەنها بۆ بەهاکانی دادپەروەری و ئازادی کڕنۆشی دەبرد.

 

هاوپەیمانی نادا دووپاتی کردەوە، کە میراسی لەیلا شەهید وەک چرایەک بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە، هەروەها بوونی ئەو لە هەموو ژنێکدا دەژی کە لە پێناو ئازادیدا تێکۆشان دەکات و لە هەر دەنگێکدا کە ڕەتیدەکاتەوە لە بەرامبەر نادادپەروەریدا بێدەنگ بێت.