هاوپه‌یمانی ژنانى كوردستان لە هەڵەبجە گردبوونهوە
هاوپه‌یمانانى ژنانى كوردستان لە هەڵەبجە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامداو ئاماژە بەوەکرا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ته‌نها كارى یه‌ك لایه‌ن نییه، به‌رده‌وامى كوشتنى ژنان كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى كردووەته سه‌ر ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-ئه‌مڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم، لە بەردەم باخی گشتی پارێزگای هەڵەبجە هاوپه‌یمانى ژنانى كوردستان له هه‌ڵمه‌تى ١٦ڕۆژەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و لە لایەن کوێستان ئەکرەم چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانەکە خوێندرایەوەو تێیدا هاتووە: توندوتیژى بناغه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان تێكده‌دات و ئه‌و متمانه‌یه ده‌شێوێنێت کە بڕوامان پێیه‌تى، ئەمڕۆ لەپێناو تۆقاندن و زیانگەیاندن بە مرۆڤایەتی بەیەکگرتوویی وەستاوین و پاپه‌ندبوونى بێوچانمان بۆ بنیانتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندرووست دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ته‌نها كارى یه‌ك لایه‌ن نییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكى ده‌سته و كۆمه‌ڵه.
“به‌رده‌وامى كوشتنى ژنان كاریگه‌ریی كردووەته سه‌ر ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى”
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌رده‌وامى كوشتنى ژنان له كوردستان كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى كردووەته سه‌ر ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى، پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه و ڕه‌تیبكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ى ئامار و داتاكانى كوشتنى ژنان خزمه‌ت به دۆزى ژن و هه‌وڵه‌كانى ده‌رهه‌ق به ژنان ناكات، پێویسته بیر له شێوازى زانستى و ئه‌كادیمى بكرێته‌وه، پێویسته په‌له بكرێت له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ههموواركردنهوهى به‌شێك له‌یاسا به‌كاربه‌ره‌كانی تایبەت بە کۆمەڵگە و ژنان، كابینه‌ى نوێ كابینیهكى یه‌كسان بێت له به‌شدارى پێكردنى ڕێژه‌ى ژنان، نابێت میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببنە مینبه‌رى مزگه‌وت و بانگه‌شه‌ى سیاسى حزب و لایه‌نه‌كان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەبێت له وتارى ناوزڕاندن و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ژنان دوور بکەونەوە و پێویسته هه‌موویان ڕێز له ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵگە بگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندوتیژى ئه‌لیكترۆنى دیجیتاڵى به‌رانبه‌ر به‌ژنان زیادیكردووه، پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیدار و لایه‌نه‌كان ڕێگرى لێبكه‌ن.
کوێستان ئەکرەم فەرەج، ئەندامی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان لە هەڵەبجە وتی: ئەمرۆ بە بۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەرەوە لە کۆتا ڕۆژەکانەوە پێمان باشبوو وەکو هاوپەیمانی ژنان ئەمسال لە هەڵەبجەوە بێت، ساڵانی ڕابردوو لە پارێزگاکانی تر بوو، سلانی ئەمسال لەهەلەبجە لە پێناو سەقامگرتنی ئاشتی و ئاشتەوایی و جەختیان کردەوە لەسەر ئاسایشی خێزان و کۆمەڵگەو لەبەیەنامەیەکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە تەنها ئیشی یەک کەس نییە بەڵکو ئیشی سەرجەم لایەنەکان و حزب و پیاوانی ئاینیە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بپارێزین.