هاوڵاتیانی قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد

هەزاران هاوڵاتی شارۆچکەی قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزارکرد.

قامیشلۆ

 

دەوڵەتی تورک هەڕەشەکانی بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر دەکات، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشی کردە سەر شاری کۆبانێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئۆتۆمبێلی مەدەنیی کردە ئامانج، دوێنێش جارێکی تر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی مەدەنی، هەروەها لە مانگی ئابدا پەدەکە بە بۆسەیەک هێرشی کردە سەر خەلیفان و پێنج شەڕڤانی ئازادی کوژران، هاوڵاتیانی شاری قەمیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ چوونە مەیدانەکان و هێرش و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە-یان شەرمەزارکرد ڕێپێوانەکە کە لە شەقامی کۆرنیشەوە دەستی پێکردبوو، لە بەردەم دەروازەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پاکڕەوی ئازادی، ئاڵای کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار و لافیتەکانی شەرمەزارکردن بەرزکرایەوە، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کردبوو، پۆستەکانیان هاوبەشیان کرد.

 

"ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن"

زینە ئاسڵان لە شارۆچکەی قامیشلۆوە هەڵوێستی خۆی هاوبەشی کرد و وتی: "ئێمە لێرە کۆبووینەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە شەرمەزار دەکەین هەروەها ڕۆژانە دایکانی ئەو شەهیدانەی کە لەلایەن پەدەکەوە شەهید بوون، لەبەردەم کەنیسەی سێمالکا چاوەڕوانی پرسەی منداڵەکانیان دەکەن بەڕاستی پێناسەکردنی خیانەتی پەدەکە زۆر زەحمەتە، مێژوو ڕۆژێک داوای لێپرسینەوە لە خیانەتکارەکان دەکات، من داوا لە پەدەکە دەکەم و دەڵێم زێڕ و پارە ڕزگارت ناکات ڕۆژێک بە زنجیرەوە دەڕژێنە گەرووی تۆوە، بۆیە داوا دەکەین کە دڵی دایکان نەسووتێنن، کە تۆ هەرگیز خێرت نەکردووە، ئەمجارە منداڵەکانیان پێ بدەرەوە، هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندی شەرمەزار دەکەین".

 

"تا کۆتایی بەرخۆدان"

وەسا حسێن، ئەندامی هێزی سروشتی و کۆنگرەی ستار، راشیگەیاند، ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەکەن و وتی: " تا ئێستا پەدەکە تەرمی منداڵەکانی نەداوەتەوە دایکان، ناوەستین و لە بەردەم دەروازەی سێمالکا بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان، تەنها ئەمڕۆ نییە و پەدەکە چەند ساڵێکە هێرش دەکاتە سەرمان و چەندین هەڤاڵی ئازیزیش گیانیان لە دەست داوە و نموونەشی شەهید بێریتان "گوڵناز کاراتاش"ە، پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک یەکدەگرن و هێرش دەکەنە سەر هەزاران تانک و تۆپباران بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان ،ئەم شاخە چیاکانی کوردە و هەر کوردێک لەو خاکەدا جێگەی خۆی دەگرێت و دەیپارێزێت. ئێمە تا کۆتایی بەرەنگاری هێرشەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەبینەوە".