هاوڵاتیانی قامیشلۆ دژی سیاسەتی پەدەکە ڕێپێوانیان کرد

لە کانتۆنی قامیشلۆ هاوڵاتیان دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کات کاتی یەکێتی نەتەوەییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کانتۆنی قامیشلۆ لە دێرک، گرکێ لەگێ، چلاغا، تل کۆچەر، بەرئاڤی و کۆچەراتی دێرکەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارییەکانی پەدەکە ڕێپێوانیان کرد.

 

ڕێپێوانەکە لە بەردەم گەراجی ناوچەی دێرک گردبوونەوە و تا ناوەندی گەنجان لە کۆڵانی کۆڕنیش بەردەوام بوو، بە هەڵگرتنی وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پانکارد بە نووسراوی "ڕێپێوانی شکۆ دژی داگیرکاریی و خیانەت" دروشم دەوترانەوە.

 

دوای تەواوبوونی ڕێپێوانەکە وەسفییە موراد ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە دێرک بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کرا و بێدەنگی ڕێکخراو و هێزە نێودەوڵەتییەکان بە هۆکاری هێرشەکان دانران، لە بەرامبەر یەکێتی نەتەوەیی بە پێویستی سەرەکی دانرا.

 

ت.پ