هاوڵاتیانی مەدەنی لە سودان باجی پەرەسەندنی ململانێکان دەدەن

نوێنەرایەتی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا، ململانێکانی سودان لێکەوتەی کوشندەی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی کە گیرۆدەی ململانێکان بووە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گەمارۆی چەک جێبەجێ بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی ئەو ململانێیەی لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی ١٣ ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، ئەوەش ڕووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە، هەروەها شایەتحاڵی کەیسی توندوتیژی سێکسی و تاڵانکردن و وێرانکردنی ماڵ و دامەزراوە تەندروستییەکان و بازاڕ و ژێرخانی دیکە بووە.

 

ڕۆژی ١٧ی حوزەیران، نوێنەرایەتی سەربەخۆی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە سودان هۆشداریدا لە پەرەسەندنی ململانێکان لە سودان، کە لێکەوتەی کوشندەی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی کە گیرۆدەی ململانێکان بووە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گەمارۆی چەک جێبەجێ بکات، لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو کەسانە دەستەبەر بکات کە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییە ڕاستییەکانی مافەکانی مرۆڤ.

 

نوێنەرایەتییەکە پشتڕاستی کردەوە کە بەڵگەی زیادبوونی بەکارهێنانی چەکی قورس لە ناوچە دانیشتووەکان، بەرزبوونەوەی بەرچاوی توندوتیژی سێکسی و ڕاگەزی بەڵگەدار کردووە، هاوکارییە مرۆییەکان وەک چەک بەکاردەهێنرێن و نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشکییەکان لەژێر گەمارۆدان.

 

پێشەنگی نوێنەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە کە ململانێکان لە سودان زۆر دوورە لە کۆتایی،قەبارەی ئازارەکانی مرۆڤ بەردەوام لە خراپتربووندایە، ئەمە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانڕەوایی و میلیتاریزەکردنی کۆمەڵگە، دەستوەردانی ئەکتەرە بیانییەکان، ئەم هۆکارانە خەریکە قەیرانی سودان زیاتر دەکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خوێناوییەکەی زیاتر دەکەن.

 

مونا ریشماوی، ئەندامی نوێنەرایەتییەکە ڕایگەیاند، ئەوەی لە سودان وەک قەیرانێکی سیاسی و ئاسایشی دەستیپێکرد، ئێستا بووەتە کەیسێکی فریاگوزاری ڕاستەقینە بۆ مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی،  ململانێکان پێی ناوەتە ساڵی سێیەمەوە و هیچ نیشانەیەکی کۆتایی هاتنی لە چاودا نییە، هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامن لە پێدانی باجەکەی، قورسایی پەرەسەندنی ململانێکان لە ئەستۆ دەگرن.

 

 

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کە بەردەوامی ململانێکان و کاردانەوەکانی وڵاتەکە بەرەو برسێتی لە پارێزگای دارفور پاڵدەنێت، بەتایبەتی دوای بۆردوومانکردنی کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرەو فاشر دەڕۆیشت، پێنج کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان گیانیان لەدەستدا. هەروەها نەخۆشخانەی سعودی لە فاشر بۆردوومان کرا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی ئەبیز لە باکووری کۆردۆفان بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژران و دوا کلینیکی تەندروستی کارا لە ناوچەکە داخرا.

 

نوێنەرایەتییەکە پشتڕاستی کردەوە کە زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی توندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی بەخۆیەوە بینیوە، زۆرجار ژنان و کچان تووشی دەستدرێژی و دەستدرێژی بەکۆمەڵ، ڕفاندن، کۆیلایەتی سێکسی و هاوسەرگیری زۆرەملێ دەبن، بەتایبەتی لە کامپەکانی ئاوارەبوون کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرادان.

 

جوی نگوزی ئێزیلۆ، پسپۆڕی نوێنەرایەتییەکە داوای کرد لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی دادپەروەری لە ناوەڕۆکی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتیدایە، چارەسەرکردنی لێپرسینەوە نەکردن کە یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی ململانێکانی سودان.