هاوڵاتیان: هیوادارین ئەم دەنگدانە بەرهەمی هەبێت

لەگەڵ ئەوەی سستی بە پڕۆسەی دەنگدانەوە دیارە، بەشێک لە هاوڵاتیان هیوایان هەیە، دەیانەوێت لە ڕێگای دەنگدانەوە مافەکانی کورد لە عێراقەوە دەستەبەر بکرێت.

لەگەڵ ئەوەی سستی بە پڕۆسەی دەنگدانەوە دیارە، بەشێک لە هاوڵاتیان  هیوایان هەیە، دەیانەوێت لە ڕێگای دەنگدانەوە مافەکانی کورد لە عێراقەوە دەستەبەر بکرێت.

 

تەرزە تەها

سلێمانی- کەمتر لە کاتژمێرێک بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن ماوە، بەشێک لە هاوڵاتیانیش بە گەرموگوڕیەوە بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کردووە.

 

سەبیحە جەعفەر، یەکێکە لەو ژنانەی بەشداری پڕۆسەی دەنگدانیان کردووە، وەک باسی دەکات لە هەموو پڕۆسەیەکی دەنگداندا بەشداری کردووە، دەیەوێت دەنگی کورد بەرامبەرعەرەب زیاتربێت، تا لە داهاتوودا ژیانێکی شایستە بۆ نەوەکانی دەستەبەرببێت، کورد هەموو مافەکانی بێتە دی.

 

زارا موستەفا، هیوا دەخوازێت کە حزبەکان کارێک بکەن، کە خەڵک جارێکی دیکە نەبێتە قوربانی، خەڵک ئیتر بێزار و ماندووە، دەبێت سەرکردەکانیش دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگرن، ئەوان بە خەڵکەوە ماونەتەوە.

 

بێ هیوای و سستی بەشداری هاوڵاتیانیش لە پڕۆسەکەدا بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە خەڵک دۆخی هیلاک و ماندووە، گەنجاکان کۆچ دەکەن، پێی وایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بۆ خەڵک ناکات، مەگەر حکومەتی عێراق کار بۆ هاوڵاتیان بکات.

 

پەیام دارا، ژنێکی گەنجە دەنگدان بە ئەرکێکی نیشتیمانیی دەزانێت، هاتووە ئەو ئەرکە جێبەجێبکات، هیواش دەخوازێت ئەو کەسەی کە دەنگی پێداوە بتوانێت مافەکانی دەستەبەر بکات و بەڵێنەکانی جێبەجێبکات، ئەو کارانە بکات کە جێی دڵخۆشی هاوڵاتیان بێت.

 

هیواش دەخوازێت کورد لە ڕێگای پەرلەمانی عێراقەوە مافەکانی بەدەستبهێنێت، پڕۆسەی دەنگدانیش بەرهەمی هەبێت بۆ کورد.

ت.پ