هانی ژنانی گەنج دەدرێت بەشداری سیاسەت بکەن

ژنە گەنجەکان لە سەرانسەری وێڵزی بەریتانیا بانگێشت دەکرێن و پێیان دەوترێت "بەڕاستی چۆنە لە دڵی سیاسەتی وێڵزدا بێت". ناوەندی هەواڵ

ژنە گەنجەکان لە سەرانسەری وێڵزی بەریتانیا بانگێشت دەکرێن و پێیان دەوترێت "بەڕاستی چۆنە لە دڵی سیاسەتی وێڵزدا بێت".

ناوەندی هەواڵ

 

پلانی لیدەرشیپ سێند، کە لەلایەن خێرخوازی یەکسانی جێندەر بەڕێوە دەچێت، بۆ ژنانی گەنجی تەمەن ١٦ تا ٢٢ ساڵ کراوەیە، بە مەبەستی بەشداری کرندیان لە سیاسەت و هاندانیان بۆ بەرەوپێش چوونیان لەو بوارەدا.

 

ئەو دەرفەتە تا مانگی شوبات لەبەردەم ژنانی گەنجدایە و ژنان لە هەر باکگراوندێک یان کۆمەڵگەیەک لە سەرانسەری وێڵز دەتوانن بەشدار بن و هەروەها پێویستی بە هیچ ئەزموون و بەشداریەکی سیاسی پێشوو نیە،  تەنها ئەوەیە کە داواکارەکە ئازادە بۆ بەشداریکردن.

 

داواکارییەکە خۆی داوا لە ژنان دەکات بە کورتی بنوسن کە دەرفەتەکە بۆ ئەوان چی دەگەیەنێت و بۆچی پێیان وایە پێویستە ڕۆژی جیهانی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئاهەنگ بگێڕدرێت.

 

تۆمۆس ئیڤانز، هاوبەشی سیاسەت و کاروباری گشتی وتی: " ئێمە چوار ساڵ لەمەوپێش دەستمان بە لیدەرشیپ کرد و لەلایەن ژنانی گەنجەوە زۆر سەرکەوتوو و بە باشی پێشوازیمان لێکرا، ژنان بەردەوامن لە نوێنەرایەتی لە سیاسەت و ژیانی گشتیدا، لە دامەزراوە سیاسییەکانی وێڵزدا نوێنەرایەتی ڕوونی ژنان لە باکگراوندی جۆراوجۆر هەیە".

 

سارا مورفی ئێم ئێس، ئەندامی لیدەرشیپ وتی: "خۆشحاڵم بە سپۆنسەرکردنی لیدەرشیپ زۆر گرنگە بۆ هاندانی نەوەکانی داهاتوو و توانادان بە ژنان بۆ گەڕان بەدوای ڕۆڵی سەرکردایەتیدا، هەبوونی سیاسەتمەداران لە چەند باکگراوندێکی هەمەجۆرەوە بڕیارەکان باشتر دەکات و یارمەتی دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دامەزراوەکانمان دەتوانن باشترین خزمەت بە هەموو کەسێک بکەن، هیوادارم لیدەرشیپ هانی ئەو ژنە گەنجانە بدات کە ڕۆڵی سیاسی ببینن و خۆیان وەک گۆڕانخواز و ڕابەری داهاتوو ببینن".