لە پاڵەوانێتی تێنسی بەرلین ئانا کالینسکایا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی

ئانا کالینسکایا، یاریزانی ڕووسی گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی یاریگای چیمەنی بەرلین.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە ڤیکتۆریا ئازارێنکای بیلاروسی بردەوە، ئانا کالینسکایای ڕووسی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی بەرلین.

 

لە ٢٢ی حوزەیران، ئانا کالینسکایای ڕووسی بە ئەنجامی ١-٦، ٦-٧، ٦-١لە ڤیکتۆریا ئازارێنکای بردەوە، پێویستی بە دوو کاتژمێر و ١٠ خولەک بوو بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بگاتە دووەم یاری کۆتایی ئەم وەرزە دوای پاڵەوانێتی دوبەی، کە ساڵی ٢٠١٩ بوو، کاتێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یاسمین پاولینی ئیتاڵی دۆڕا.

 

لە کاتێکدا یارییەکەی کۆکۆ گاوفی ئەمریکی لەگەڵ جێسیکا پێگولا ڕکابەرەکەی بەهۆی تاریکی و باران بارین ڕاگیرا، ئەم دووەمیان لە یارییەکەی دیکەدا لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٧-٥ و ٦-٦ و ٣-١ پێشکەوت، و ئێستا پێویستی بە چوار خاڵە بۆسەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەڵمانیا.