بە دروشمی "سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان" ٢٩هەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتی گەلاوێژ بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نووسەران و ڕوناکبیرانی کوردو بیانی، لەسەر ئاستی جیهانی، بە کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی، پەرتوک و شێوەکاری، ٢٩هەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتی گەلاوێژ، ئەنجامدرا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نووسەران و ڕوناکبیران و هونەرمەندانی هەرێمی و جیهانی، بە دروشمی "سەکۆی کولتوورە جیاوازەکان" ٢٩هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ، بە کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی، ، پەرتوک و شێوەکاری، پێشکەشکردنی میوزیک، بەڕێوەچوو.

 

گڵاڵە عوسمان، شاعیر و ئەندامی ڕوناکبیری گەڵاوێژ، ئاماژەی بەوەکرد، لە ۲۹هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا، چەندین چالاکی شانۆی و وێنەکێشان و میوزیکمان هەیە، پێشانگای شێوەکارو وێنە لەخۆ دەگرێت، گروپی ڕاستار بە کۆنسێرتێک بەشدار دەبێت، لە درێژەی چالاکیەکەدا  شاعیرانی کورد ناوی خۆیان تۆمار کردووەو هۆنراوە و بابەتەکانیان دەخوێننەوە، چەندین پانێڵ پێشکەش دەکرێت، دواتر گروپی هەڵپەڕکێ بەشداری دەکەن، لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر براوەی فێستیڤاڵەکەدا دابەشدەکرێت، فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، چەندین میوانمان لە دەرەوەی وڵات بانگێشتکراون و بەشداری دەکەن واتە فێستیڤاڵەکە لەسەر ئاستی جیهانییە، چەندین گەنجی بەتوانا بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە. لە کۆتاییدا وتیشی: لەناو ڤێستیڤاڵەکەدا پێشەنگای کتێبمان هەیە کە نووسەران بەرهەمەکانیان دەخەنە بەر دیدی خوێنەران، هەروەها لەناو فێستیڤاڵەکەدا خەڵات بە داهێنەرێکی کورد دەدرێت، ئەوەی جێی دڵخۆشییە ژنان لە ناو فێستیڤاڵەکەدا ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە، چەندین ژن هەر لە سەرەتای فێستیڤاڵ و ئامادەکاری و شانۆ و چەندین کاری دیکە بەشداریان کردووە.

 

چاوان ڕەفعەت، ئەندامی کتێبخانەی گشتی وتی: بە کۆمەڵێک پەرتوکی جیاواز لە ۲۹هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەشداریمانکردووە، چەندی ساڵە ئەم فێستیڤاڵی گەلاوێژە بۆتە بەشێکی گرنگی پەرتوکەکانمان، تا بتوانین پەرتوکەکانمان پڕ خوێنەر و فرۆشبێت، ئەم جۆرە فێستیڤاڵآنە بۆ ئێمە و ناساندنی پەڕتووکەکانمان زۆرباشە هەم نوسەرەکانیش زیاتر دەناسرێن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: تەواوی پەرتوکەکانمان لا بەردەسەو هەرکەسێک سەردان بکات ئێمە ئامادەین بە گوێرەی خواستی خۆیان هاوکاریان بکەین.