ناوەندێکی مامۆگرافی لە ڕەققە کرایەوە

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوەندێکی تایبەتی مامۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە ڕەققە کردەوە.

ڕەققە

 

کۆمیتەی تەندروستی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەققە ناوەندی مامۆگرافی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی ڕەققە کردەوە، دەیان ژنی ڕەققە و بەرپرسانی ناوەند و کارمەندانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

 

ناوەندەکە لەلایەن هێڤین ئیسماعیل و دایکی شەهید ئیبراهیم ئیسماعیل ئەلشیهاب کرایەوە.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا، خیتام ئەلعیجەل، ئەندامی ئەکادیمیای تەندروستی، وتی: مانگی ڕابردوو چالاکییەکانی هۆشیارکردنەوە بۆ شێرپەنجەی مەمک لە سەرانسەری جیهاندا دەستیپێکرد، هەروەها دەستپێشخەرییەکه بۆ زیاتر گرنگیدان بەم نەخۆشییه و شێوازی خۆپارێزییه.

 

"بۆ زوو چارەسەرکردن گرنگە"

حەمیدە ئەلمحەمەد، هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەققە، باسی لە گرنگی ئامڕازەکان و ئەرکەکانی کرد و وتی: ئەم ناوەندە تایبەتە بۆ زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک، ئه م ئامێره نیشانەکانی نەخۆشییەکه دەدۆزێتەوە هەروەها زۆر باشە بۆ زوو چارەسەرکردن.

 

هێڤین ئیسماعیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەققە پیرۆزبایی کردنەوەی ناوەندەکەی لە ژنان کرد و وتی: ئەمە بەرهەمی پێشکەوتنی شارەکەیە دوای ئازادکردنی.