ئەمجارە ئیسرائیل نەخۆشخانەی منداڵانی کردە ئامانج

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی منداڵانی نەسریان لە بەشی ڕۆژئاوای کەرتی غەززە کردە ئامانج.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن، ئەمجارە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دەروازەی چوونە ژوورەوەی نەخۆشخانەی منداڵانی نەسریان کردە ئامانج، کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای کەرتی غەززە.

 

لە هەواڵێکی تەلەفزیۆنی ئەقسا لە فەلەستین بڵاوکرایەوە، لە بۆردوومانی نەخۆشخانەی منداڵانی نەسردا کوژراو و بریندار هەن، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکان مزگەوتێکی گەڕەکی ئەس-سابرای ناوەندەکەیان بۆردوومان کردووە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی بەرزە، هەروەها تانکی ئاویشیان لە گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح بۆردوومان کردووە.

 

سوپای ئیسرائیل سەرچاوەی کارەبای پانێڵە خۆرەکانی شاری غەززە و مۆلیدەی ناوەندی نەخۆشخانەی ئەلوەفای لە غەززە کردە ئامانج.