"ئیمراڵی شوێنی چارەسەر و ئاشتی و ئازادییە"

فەریدە ئیبۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا، سەبارەت بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" جەختی کردەوە، کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هێزی گەل مسۆگەر دەکرێت.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە ٧٤ شوێنی جیاواز لە جیهاندا دەستیپێکرد، گەل لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان لەو هەڵمەتەدا کرد و پشتیوانی خۆیان دەربڕی.

 

فەریدە ئیبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا، باسی لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالانم ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی: گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیریی هەموو گەلانە، ئیمراڵی شوێنی چارەسەرە بۆ ئاشتی و ئازادی و هەموو قەیرانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.

 

فەریدە ئیبۆسەرنجی بۆ گۆشەگیریی توندی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و وتی: گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە دوو ساڵە قورستر و قووڵتر دەبێتەوە، هەموو هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵدەدەن دەنگی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆمەڵگە داببڕن، لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییە سەختەدا، هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بە ناوی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، ئامانجی ئەم هەڵمەتە لەناوبردنی سیستەمی ئیمراڵییە، چونکە ئەم سیستەمە دەیەوێت ئیرادەی شۆڕشی گەل بشکێنێت.

 

لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەدا، کە بەشداری لە بزووتنەوەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە بارودۆخێکی سەختدایە و وتی: ئێمە کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا بە هەموو سەختییەکانی کۆچ و لە هەلومەرجی بەربەستەکانی حکومەتی دیمەشق و هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکدا بەشدار دەبین لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تا سەرکەوتن بەردەوامین و دەبێت ئەو دەنگە بگەیەنینە جیهان، ئەو دەوڵەتانەی داوای مافی مرۆڤ دەکەن، پێویستە ئێستا هەڵوێستیان هەبێت و کارێک بکەن لە دژی داگیرکاریی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناتوانرێت کەسێکی سەروو ٧٠ ساڵ زیندانی بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەموو نۆرم و یاساکان پێشێل دەکات.