"پێویستە گوڵتان کشاناک دەستبەجێ ئازاد بکرێت"

سەرەڕای ئەوەی ماوەی ٧ ساڵ زیندانیکردنی گوڵتان کشاناک، سیاسەتمەداری کورد کۆتایی هاتووە، بەڵام ئازاد ناکرێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندرا: دەستبەجێ کۆتایی بەو بێ یاسایە بهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکی دژ بە هێرشەکانی داعش بۆ سەر کانتۆنی کۆبانی لە ٦-٨ تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەد ، لەگەڵ ١٨ کەسی دیکە دەستگیرکرا، بە تەواوی لەگەڵ ١٠٨ سیاسەتمەداری کەیسی کۆبانێ دادگایی دەکرێت.

 

سەرەڕای ٧ ساڵ زیندانیکردنی گوڵتان کشاناک، سیاسەتمەداری کورد بەڵام ئازاد نەکراوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ناوەندی کاری هونەری بەیئۆغڵو بەڕێوەچوو سەبارەت بەو داواکارییانەی لە دادگای باڵای تاوانی ئەنقەرە پێشکەش کراون، خێزان و پارێزەرەکانی گوڵتان کیشاناک، سەڤدا کاراجا، جەنگیز چیچەک پەرلەمانتارانی هەدەپ و بەڕێوەبەرانی پارت، سیاسەتمەداران، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، چەندین پارێزەر، نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان، پارێزەرانی نووسینگەی یاسای ئەسرین، نور سورەر، ئەکتەرو ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ  چەندین کەسی دیکە بەشدارییان لە بەیاننامەکەدا کرد.

 

"هەموو ئەو بڕیارانەی دراون بێ بنەمان"

سەڤەرال باڵیکایا، پارێزەرەکەی گوڵتان کشاناک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گوڵتان کشاناک هیوای ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس دەستگیرکراوە، هەموو بڕیارەکانی دژ بە گوڵتان کیشاک بێ بنەمان. گولتان کیشناک لە دەرەوەی وڵات بوو لە کاتی فەرمانی دەستگیرکردن، بەڵام گەڕایەوە تورکیا، دەستگیرکردنی بە واتای پێشێلکردنی ئازادی تاک دێت، بە واتای قبوڵنەکردنی هیوای گەل دێت.

 

"دەبێت گوڵتان کشاناک ئازاد بکرێت"

لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن گوڵ ئاڵتای، پارێزەرەکەی گوڵتان کشاناک نووسراوە تێیدا هاتووە: گوڵتان کیشاناک لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دەستگیرکرا، فەرمانی دەستگیرکردن سیاسییە ئامانج لێی لەناوبردنی ئەو شارەوانییانەیە کە حکومەت بەدەستی نەهێناوە و ڕەچاوی هیوای خەڵک ناکات، گوڵتان کشاناکا بە دادپەروەرانە دادگایی ناکرێت پێشێلکردنی یاسا لە کاتی پرۆسەی دادگاییکردندا بەردەوامە، کاتی دەستگیرکردنەکە تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراوە. داواکارییەکەمان پێشکەش کردووە، بەڵام ئەوان بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ وەڵامیان نەداینەوە، بەپێی یاسای تورکیا ماوەی زیندانیکردنەکە دوو ساڵ بووە، بەڵام بۆ ماوەی ٧ ساڵ ئازاد نەکراوە، بەڕێز گوڵتان کیشاناک دەبێت ئازاد بکرێت.

 

"کەیسی کۆبانێ کەیسی کومپاسە"

دوای ڕاگەیاندنەکە، پارێزەر جیهان ئایدن کەیسەکەی کۆبانی بە کەیسی کۆمپاس وەسف کرد و وتی: سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری چیتر نییە و بووەتە ئامرازێکی دەوڵەت، ٣٠ تاوان لە دژی گوڵتان کشاناک ئەنجام دراوە لە کەیسی کۆبانێ، سیاسەتمەداران ڕووبەڕووی چەندین هێرش دەبنەوە، چەندین کەس دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن، بەپێی یاسا تاوان سزاکەی ٧ ساڵە، بەلام کەس گوێ بەم بڕیارە نادات، دەبێت گوڵتان کشاناک ئازاد بکرێت.

 

هەروەها کەرەم فرتنا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ناوەندی "ئەدەپ"  قسەی کرد و ڕایگەیاند گولتان کشاناک دەبێت بەگوێرەی یاسای ئازاد بکرێت.