"ژنانی فەڵەستین وەک یەکبوون و خۆڕاگری لە مێژوودا"

عایشە حەموزە، سەرۆکی لیژنەی ژنان لە هەرێمی عەرەبی جەختی لەوەکردەوە، خەباتی ژنانی فەڵەستینی لە پێشەوەی هەموو خەباتەکاندایە و وەک ئایکۆنێکی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوە لە مێژووی جیهاندا دەمێنێتەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە-ژنانی فەڵەستینی ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پێشێلکاری و کرداری سیستماتیکی دەبنەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە کە بەتەواوی ناگونجێت لەگەڵ پەیماننامەکانی پاراستنی ژنان و مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆشنایی بێدەنگی و نەزانی نێودەوڵەتیدا، بەڵام ئەمە هێز و سەقامگیری ژنانی فەڵەستینی تێکنەدا، بەڵکو جێگیری و خەباتی ژنانی بەهێزتر کردووە لە کاتی شەڕی هەڕەمەکی بەردەوام لە کەرتی غەززە.

 

"تاوانی ژنان و منداڵان تەنها ڕزگاربوونە لەو مردنەی لە ماڵەکانیان بەسەریاندا دێت"

عایشە حەموزە، سەرۆکی لیژنەی ژنان لە هەرێمی عەرەبی وتی: ژنانی فەڵەستینی ڕۆڵێکی پاڵەوانانە و چەکداریان هەیە وەک لە ڕابردوودا، پەناگەی منداڵەکانیان لەژێر دیواری خانووە ڕووخاوەکاندا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە پاراستنی خێزانەکانیان و گرتنەبەری هەموو بەرپرسیارێتییەکان بەهۆی ئەم پێشێلکارییانە و بوونیان لەو شوێنانەی کە گونجاو نین بۆ ژیان، ژنانی فەڵەستینی دەنگۆی خراپیان لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەتایبەتی کاتێک ئاوارە دەبن لە ناوچەکانی باکوورەوە بۆ باشوور، ئامانجە خیانەتکارەکانی ئیسرائیلمان بینی لەسەر ڕێگاکانی ئاوارەکان، یەکێک لەو ئامانجانە بووە هۆی گیان لەدەستدانی١٢٠ کەس کە زیاتر لە نیوەیان ژن و منداڵ بوون، تاوانیان تەنها ڕزگاربوون بوو لەو مردنەی کە لە ماڵەکانیاندا بەسەریاندا دێت.

 

ژنان وەک چیا ڕووبەڕووی قەیرانەکان دەبنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکان بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٢٠ ژن و هەزاران بریندار بە سەختی، کە زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە لە دەرەوەی وڵات بەهۆی نەبوونی توانای پزیشکیەوە، هەموو ئەوەی کە ژنانی فەڵەستینی ڕووبەڕووی دەبنەوە لەڕووی ئامانجکردن، ئاوارەبوون، کوشتن و ئازاردان، خەباتێکە و جێگیربوونیان لەژێر وێرانکاریدا ئەنجامی ئەم شەڕە خوێناوییە نییە، بەڵکو جیهان شاهیدی دەدات کە وەک چیایە لەهەموو قەیرانیکدا، وتیشی: ژنان بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە دەناڵێنن و هیچ کەسێک نییە یارمەتییان بدات و بیانگوازێتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردن، ئیسرائیل ڕێگری لە گواستنەوەی ژنانی بریندار و نەخۆش کردووە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمەش بە سزای مردن دادەنرێت، بەڵام ڕووبەڕووی ئەم کردارانە دەبنەوە.

 

"ژنانی فەڵەستینی هێزو خۆڕاگرییان سەلماندووە"

وتیشی: ژنانی فەڵەستینی لە ئێستادا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین بەهۆی ئەو شەڕە هەڕەمەکییەی کە تا ئێستا وێرانی کردوون و سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی هێرشی توندوتیژی بەردەوام بوونەتەوە، خەبات و خۆڕاگرییان وەک مۆدێلێکی هێز و سووربوون و نموونەیەکی ئیلهامبەخش دەمێنێتەوە، ژنانی فەڵەستینی لە هەموو شەڕێکدا کە لە کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، هێز و خۆڕاگری خۆیان سەلماندووە و برینەکانیان ساڕێژ دەکەن سەرەڕای ئەو فشارە دەروونییە گەورەیەی کە بەهۆی پێشێلکارییە نایاساییەکان و کردارە سەرکوتکەرە فاشیستییەکانەوە لە دژیان دروست بووە.

 

"ژنان ناچاری ئاوارەبوون بوون و بەرپرسیارێتییان لەسەر شانیان هەڵگرتووە"

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای نیشاندانی وێنەی پێشێلکاری و دیمەنی خوێناوی لە میدیا عەرەبی و ڕۆژئاواییەکاندا، هێشتا دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ ژنانی فەڵەستینی بەدی نەهاتووە و ئیسرائیل ڕێگری لێنەکراوە و بەرپرسیار نەکراوە لەو توندوتیژی و ئەشکەنجەیەی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، بەڵکو هاندان و دوژمنکارییەکانی زیادی کردووە کە بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی کوژراوان و برینداربوونی ژنان لە کاتژمێرێکدا، وتیشی: ژنان باری بەرپرسیارێتییان لەسەر شانیان هەڵگرتووە و هاوارەکانیان شاردۆتەوە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان هاوژینەکانیان و  بژێوی ژیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ئازار و بارگرانییەکانی زیاتر کردووە، هەروەها ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لەگەڵ منداڵەکانیان ئاوارە بن بۆ گەڕان بەدوای پەناگەیەکی سەلامەتدا.

 

وتیشی: ئەمڕۆ قەبارەی ئەو تاوانانەی لە دژی ژنانی فەڵەستین تۆمارکراون لە ڕێگەی دەرکەوتنی زیاتر لە ١١ هەزار ژن لە ساڵی ١٩٤٨ەوە و زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ساڵی ١٩٦٧ ەوە و مانای ئەم ژمارەیە چییە لە ڕووی پێشێلکردنی سیستماتیکی هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەسەر مافەکانی ژنان و منداڵان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەیی ئەو تاوانانەی لە دژی گەلی فەڵەستین و ژنان و منداڵان ئەنجامدراون تەنها وەک هاندەرێک دەبێت بۆ ژنانی عەرەبی بۆ خۆپیشاندان لە دەوری پرسی ڕەوای فەڵەستین و دابینکردنی هەموو لایەنەکانی پشتیوانی و هاوکارییان لە هەموو کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەمەبەستی ناوزڕاندنی تاوانەکان و چڕکردنەوەی فشارەکان بۆ ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی شەرعییەتی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی گەلی فەڵەستین بتوانن مافی چارەنووسی خۆیان هەبێت.

 

عەیشە حەموزە لە کۆتایی قسەکانیدا داوای هاوکاری و پشتیوانی ماددی و ئەخلاقی بۆ گەلی فەڵەستین و پەسەندکردنی پلانێکی کرداری عەرەبی و نێودەوڵەتی کرد بۆ خێراکردنی دابینکردنی خۆراک و یارمەتی تەندروستی بۆ خەڵکی غەززە، وتیشی: ئەم جەنگە ئەو ڕاستییەی بۆ سەلماندین کە هیچ کۆمەڵگەیەکی نێودەوڵەتی، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکخراوێک نییە کە پەیوەندییان بە ژنان و منداڵانەوە هەبێت، هەموویان ڕێکخراوە ڕۆژئاواییەکان کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانیان دژی عەرەبەکان.