خەڵاتی دادپەروەری بۆ ژنان بەخشرایە نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی

خەڵاتی ئەلبیی دادپەروەری بۆ ژنان، بەخشرایە نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی کە ڕووداوی کوشتنی ژینا ئەمینییان ئاشکرا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی ئەلبی- the Albieی دادپەروەری بۆ ژنان، لەلایەن دامەزراوەی کۆلۆنیەوە بەخشرایە نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی، دوو ڕۆژنامەنووس کە کوشتنی ژینا ئەمینییان ئاشکرا و ڕووماڵ کرد.

 

دامەزراوەکە لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتی ئەلبی بۆ پشتیوانی لە نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی، بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا ڕایگەیاندبوو: کۆماری ئیسلامی ڕاستییەکان بە تاوان دەزانێت.

 

دامەزراوەی کۆڵۆنی ساڵانە ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە کەسانی تایبەت لە جیهاندا بۆ بڵاوکردنەوەی دادپەروەری.