شاخ و لەوەڕگەکانی موچش گڕی گرت

تا ئێستاش شاخەکانی کوردستان لە ئاگری بە ئەنقەست و زۆرەملێی دوژمنانی ژینگەدا دەسووتێن و ئەم زنجیرە ئاگرە بەردەوامە.

کامیاران

 

ئەمڕۆ ئاگر لە ڕێگای سنە کەوتەوە و شاخەکانی کوردستان هێشتا لە ئاگری مەبەستدا دەسووتێن و ئەم زنجیرە ئاگرە بەردەوامە، بەردەوامیی ئەم ئاگرکەوتنەوانەش گەیشتووەتە کامیاران و ناوچەی موچش و بەشێکی زۆری ڕووەک و پووش و پاوانی ناوچەکە سووتاوە.

 

جێی ئاماژەیە، ئەمساڵ ئەم ئاگرکەوتنەوانە نزیکەی لە هەموو شارەکانی کوردستان ڕوویانداوە و تەنها لەلایەن خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزەوە کوژێنراونەوە و بەشێکیشیان نەک هەر کۆنتڕۆڵ نەکراون، بەڵکو زیاتر بڵاوبوونەتەوە و زیان بە جوتیاران گەشتووە، زۆرێک لە ڕووەک و ئاژەڵەکان بێ بەزەییانە لە ئاگرەکەدا لەناوچوون.