ڕۆژنامەنووسانی باشوور: ئەرکی ڕۆژنامەنووسانی ئازادە بێدەنگ نەبن بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا

ڕۆژنامەنووسانی ئازادی باشووری کوردستان ئیدانەی بە ئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکی دەزگای ژن تیڤی دەکەن و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا، بێ گوێدانە هیچ بەها و ئەخلاقێکی مرۆڤی، ژنان و ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکاتە ئامانج، کە ئامانجی کشکاندی ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوا و ژنانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای نیوەڕۆی دوێنێ ٢٣ـی ئاب، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک ئۆتۆمبێلێکی تیمی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی لە نزیک ڕێگەی گوندی تل شیر لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ-عامودا بۆردومان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا یەکێک لە کارمەندەکانی بە ناوی نەجمەدین فەیسەڵ حەج سینان گیانی لەدەستدا و پەیامنێرێکی کەناڵەکەش کە ژن بووە بریندار بووە.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی باشووری کوردستان لەسەر بۆردومانی تیمی ژن تیڤی لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە، ڕایانگەیاند: لە ئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکار و قڕکەری تورکیا سەرەڕای داگیرکاریی و تاڵانکاریی ژینگەیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕێی چەتەکانیشیەوە ڕەوایەتی داوە بە هێرش و دەستدرێژیی بۆسەر ژنان و خودی خۆیشی بەردەوام هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی ژنان ئەنجام دەدات.

 

 ئەو ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکارانە دەشڵێن: ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسانی ئازاد لە باشووری کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک دەکەین کە ژنان و رۆژنامەنوسانی ژن دەکاتە ئامانج، هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ڕاگەیاندنی ئازادیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاژانسی نوژنها و ژن تیڤی دووپات دەکەینەوە، سەری ڕێز لە بەرامبەر شەهیدان دادەنوێنین.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەى ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان:

دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بێ گوێدانە هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ ئەو دەوڵەتە داگیرکارە ژنان، منداڵ، ڕۆژنامەنوسان و بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بۆ لەناوبردن و تەسفییەکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ژنان توانیان چەتەکانی داعش تێکبشکێنن کە مەترسییەکی گەورە بوو لەسەر جیهان و تا ئێستاش ئەو مەترسییانە بەردەوامن.

 

لە ئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکار و قڕکەری تورکیا سەرەڕای داگیرکاریی و تاڵانکاریی ژینگەیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان، لە ڕێی چەتەکانیشیەوە ڕەوایەتی داوە بە هێرش و دەستدرێژیی بۆسەر ژنان و خودی خۆیشی بەردەوام هێرش بۆ سەر سازییەکانی ژنان ئەنجام دەدات.

 

هەرچەندە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان هێڵی سورە و ڕێگە پێنەدراوە بەڵام بێدەنگی وڵاتانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جیهان وای کردووە کە دەوڵەتێکی وەک تورکیا، بێ گوێدانە هیچ بەها و ئەخلاقێکی مرۆڤی ژنان و ڕۆژنامەنووسانی ژن بکاتە ئامانج، بە دیاریکراویی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەم هێرشانەی چڕ کردۆتەوە بە ئامانجی تێکشکاندی ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ژنان.

 

لە کاتێکدا گەلی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنان بڕیاری بەردەوامی تێکۆشان و تەسلیم نەبوونیان داوە، بۆیە ئەرکە لەسەر تەواوی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و دەستە و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی ژنان و تاک بە تاکی ژنان لە ئاست ئەم تاوانانەی دەوڵەتی قڕکەری تورک بێدەنگ نەبن و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی و ئینسانی هەڵوێستی جدی وەربگرن چونکە دواجار مەترسییەکان بۆ سەر هەموو کوردانە نەک شارێکی و بەشێکی.

 

بۆیە ئێمە وەک ڕۆژنامەنوسانی ئازاد لە باشووری کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک دەکەین کە ژنان و رۆژنامەنوسانی ژن دەکاتە ئامانج، هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ڕاگەیاندنی ئازادیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاژانسی ژنها و ژن تیڤی دووپات دەکەینەوە سەری ڕێز لە بەرامبەر شەهیدان دادەنوێنین، داواش لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکاری ڕۆژنامەنووسان لە ناوخۆ و دەرەوە دەکەین کە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەو تاوانە نا مرۆڤانە و رێگریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکارە.

لە کۆتایشدا دەڵێین بەهیچ داگیرکارێک ڕێگای ڕاستی و حەقیقەت تاریک ناکرێک و دەنگی ئازادی و ڕۆژنامەنوسانی ئازادیش کپ ناکرێت.

ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە باشوری کوردستان:

هێمن حەسەن- ڕۆژنامەنووس

باران گەرمیانی- ڕۆژنامەنووس

بێخاڵ قادر – ڕۆژنامەنووس

شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس

ئاراس ئیبراهیم_ڕۆژنامەنووس

توانا مستەفا_ ڕۆژنامەنووس

هێرۆ بەهادین_ ڕۆژنامەنووس

عەلی ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

شاهۆ عەبدوڵا_ ڕۆژنامەنووس

هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

تەوار عادل – ڕۆژنامەنووس

ئەڤین نەسرین- ڕۆژنامەنووس

سۆزیار عەلی – ڕۆژنامەنووس

شنیار بایز – ڕۆژنامەنووس

شیرین ساڵح – ڕۆژنامەنووس

هێلێن ڕەشید – ڕۆژنامەنووس

سروە نێرگز – ڕۆژنامەنووس

ڕۆزا ڕزگار – ڕۆژنامەنووس

نەرمین ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

بێریڤان شاهۆ – ڕۆژنامەنووس

ناسیار مستەفا – ڕۆژنامەنووس

میهران ڕەمەزان – ڕۆژنامەنووس

ئاكام جەزا – ڕۆژنامەنووس

بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس

ئەركان محەمەد- ڕۆژنامەنووس

ڕۆمان ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

سیهام ڕۆژ – ڕۆژنامەنووس

سلێمان ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس

عەبدولڕەحمان حسێن_ ڕۆژنامەنووس

ڕێبین هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

خالید خەلیل_ ڕۆژنامەنووس

دەنیز جان- ڕۆژنامەنووس

هاوژین شوانە_ ڕۆژنامەنووس

بینایی عومەر_ ڕۆژنامەنووس

کەسەر بوڵدان_ ڕۆژنامەنووس

سنور ڕەحمان_ ڕۆژنامەنووس

دەریا محمەمەد_ ڕۆژنامەنووس

میران سابر_ ڕۆژنامەنووس

ژینا ئیسماعیل_ ڕۆژنامەنووس

ئاڤێستا لاولاو_ ڕۆژنامەنووس

سەرحەد ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

سەمیرە سەعید_ ڕۆژنامەنووس

هێڤی سەلاح_ ڕۆژنامەنووس

بینایی عیزەدین_ ڕۆژنامەنووس

شیار شەمسدەین_ ڕۆژنامەنووس

بەهرە عومەر_ ڕۆژنامەنووس

هەوار محمد_ ڕۆژنامەنووس

بەرهەم هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

شاتو ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس

محمد بابانی_ ڕۆژنامەنووس

سیروان هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

زانا مستەفا_ ڕۆژنامەنووس

سەلمان عوسمان_ ڕۆژنامەنووس

بەرهەم لەتیف_ ڕۆژنامەنووس

ڕێبین ئەبوبەکر_ ڕۆژنامەنووس

شادیار شۆڕش_ ڕۆژنامەنووس

شەیدا حەسەن_ ڕۆژنامەنووس

نێچیر لەتیف_ ڕۆژنامەنووس

کاروان مەحمود_ ڕۆژنامەنووس

ئاڤان نادر_ ڕۆژنامەنووس

کارزان محمەد_ ڕۆژنامەنووس

بەڵێن لەتیف_ ڕۆژنامەنووس

میران عەبدوڵا_ ڕۆژنامەنووس

هێرش سیروان_ ڕۆژنامەنووس

لاوی هەورامی_ ڕۆژنامەنووس

محمد عەزیز_ ڕۆژنامەنووس

سەروەر قەرەداغی_ ڕۆژنامەنووس

کەلسوم حسێن_ ڕۆژنامەنووس

هێمن مامەند_ ڕۆژنامەنووس

گوڵی محمەد_ ڕۆژنامەنووس

ڕۆژان ئەبوبەکر_ ڕۆژنامەنووس

ئاریان مستەفا_ ڕۆژنامەنووس

ئومێد ئەحمەد_ ڕۆژنامەنووس
لاڤە کوردە - ڕۆژنامەنووس

بێریڤان کەمال - ڕۆژنامەنووس