"قۆناغی دووەمی سەرلەنوێ بونیادنانەوەمان دەستیپێکردەوە"

ئیبرو گونەی، وتەبێژی هەدەپە ڕایگەیاند قۆناغی دووەمی پڕۆسەی بونیادنانەوەیان دەستپێکردووە و لە هەشت ناوچە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدەن، وتیشی: ئێمە داوا لە گەلەکەمان و هاوڕێکانمان و هەموو ئەوانە دەکەین کە دژی فاشیزم دەجەنگن بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.

ئەنقەرە

 

ئیبرو گونەی، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوەندی گشتی پارتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی گەل کە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز ئەنجام دەدرێت، ڕایگەیاند کە لایەنەکانیان دوای هەڵبژاردنەکان دوای هەم بۆ بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنەکان هەم بۆ بونیادنانەوە و گۆڕانکاری، کۆبوونەوەوهەڵسەنگاندنیان دەستپێکرد.

 

"لە ٨ هەرێم کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین"

ئێبرو گونەی ئاماژەی بەوەکرد ئەم پرۆسەیەیان لەگەڵ ئەنجومەنی پارت، ئەنجومەنی ژنان، هاوسەرۆکی شارەکە، دەستەی جێبەجێکاری ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی دەستپێکردووە. وتی: ئێمە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ ڕێکخراوەکانمان لە شارو ناوچەکە گفتوگۆمان کردووە. ئێستا ئاستی دووەمی ئەم هەنگاوەی سەرلەنوێ بونیادنانەوە ڕێکدەخرێت، لە ئەمڕۆوە تاوەکو ٢٥ی تەمووز، ئەم گفتوگۆیانە لەگەڵ کۆبوونەوەی گشتی فراوان لە ٨ شاردا ئەنجام دەدەین.

 

لە قسەکانیدا ئیبرو گونەی تیشکی خستە سەر ئەو قەیرانە فرە لایەنەی کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە دروست بووە و وتی ئەم دۆزەخە بەسەر کۆمەڵگەی تورکیادا سەپێنراوە.

 

هەموو کەسێک باش دەزانێت گفتوگۆنەکردن لەسەر گۆشەگیری تاوانە"

لە قسەکانیدا ئیبرو گونەی تیشکی خستە سەر سیستمی گۆشەگیری ئیمرالی و نەبوونی هەواڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ئایا کەسانێک هەن کە باسی ڕاستی دەکەن و دەتوانن باسی ڕاستی بکەن؟ ئەو کەسانەی کە دەمی خۆیان دەکەنەوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە هێرش دەکرێتە سەریان کە بووەتە ئامرازێکی دەسەڵات. فشار و هێرشەکان قوڵتر دەبنەوە بۆ ئەوەی ئەم وێرانکاری و قەیرانە گفتوگۆی لەسەر نەکرێت، بۆ نموونە، گۆشەگیرکردنی توندی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، کە پەیوەندی بە تەواوی کۆمەڵگەوە هەیە، ئێستا بەسەر تەواوی کۆمەڵگەدا جێبەجێ دەکرێت. ڕۆژنامەنووس مەردان یەنارداغ کە باسی گۆشەگیری کرد و یاسا جیهانی و نەتەوەییەکانی بەبیرهێنایەوە و وتی " تاوان مەکەن"، سەرەتا لەلایەن میدیاکانی دەسەڵاتدارانەوە لێدرا و دواتر دەستبەجێ لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیرکرا، هەموو کەسێک باش دەزانێت کە ئەوە تاوانێکە کە باسی گۆشەگیری نەکەیت، بۆ ئەنجامدانی گۆشەگیری. بۆچوونی دیموکراتیک باش دەزانێت کە هۆکاری سەرەکی سووربوون لەسەر گۆشەگیری سووربوون لەسەر نەبوونی چارەسەرە، دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی پێبێت.

 

"ئێمە بەرپرسیارین لە گۆڕینی دۆخی ئێستامان"

ئیبرو گونەی هەروەها تیشکی خستەسەر هەژاری و نرخەکان لە تورکیا و وتی: ئێمە چەندین ساڵە هەوڵ دەدەین ڕێگری لەم هەژاری و قەیرانە بکەین، بەداخەوە ئێمە لەم ڕووەوە سەرکەوتوو نەبووین و ڕەخنە لەخۆمان دەگرین، ئێمە بەرپرسیارین لە گۆڕینی بارودۆخەکە و ئێستا گفتوگۆ لەسەر قۆناغی نوێ دەکەین لەم چوارچێوەیەدا، بۆیە سکاڵا ناکەین، چارەسەری دەکەین، هێز لەگەڵمانەو لە خۆماندا بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئێبرو گونەی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکانی گەل کراوەیە بۆ هەمووان و داوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکان کرد.