کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی ژیانی هەزاران کەس دەپارێزێت
کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی ڕێگری دەکات لە مردنی هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
ناوەندی هەواڵ
توێژینەوەیەک، کە ڕۆژی سێشەممە لە گۆڤاری زانستی "The Lancet Planetary Health" بڵاوکراوەتەوە، بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، سنووردارکردنی گەرمبوونی کەشوهەوا بۆ کەمتر لە دوو پلەی سەدی و کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی، دەتوانێت ڕێگری بکات لە سەدان هەزار مردن بەهۆی گەرماوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
توێژینەوەکە پێشبینی دەکات، ساڵانە لە هەر ١٠٠ هەزار دانیشتوویەک ١٢٣ کەس بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە پلەی گەرمی بەرزەوە بمرن تا کۆتایی سەدەی ئێستا، کە زیاتر لە ٦٠ هێندەی ڕێژەی مردنی ئێستا دەکات.
ئەو ڕێژەیەی کە توێژینەوەکە پێشنیاری کردووە، ١٩ وڵات دەگرێتەوە، بەڵام لە ئێران بەتایبەتی، ئەگەری زۆرە ئەو ڕێژەیە بۆ ٤٢٣ حاڵەتی مردن لە هەر ١٠٠ هەزار کەس بەرزبێتەوە.
نوێنەرانی ١٩٦ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆنفرانسێکدا لە پاریس لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ٢ پلەی سەدی زیاتر نەبێت بە بەراورد بە دۆخی پێش شۆڕشی پیشەسازی، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، شاکور هەگات، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، کاردانەوەکانی تێپەڕاندنی ئاستی دوو پلەی سەدی "کارەساتبار" دەبێت.
وە جەختی لەسەر پێویستی "وڵاتانی ناوچەیی پەرەپێدانی ئامرازی دیکە کردەوە، جگە لە تەندروستی، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانیان لە مەترسییەکانی گەرمای زۆر، دەتوانرێت ڕێوشوێنی تەندروستی گشتی و پلانی نیشتمانی پاراستنی گەرما و سیستەمی ئاگادارکردنەوە بگیرێتەبەر، ئەمانە ڕێوشوێنی باون لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و هەندێک ناوچەی ئاسیا، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرفەتی جێبەجێکردنی نییە".
توێژەرەکە ئاماژەی بەوەشدا، "پێویستە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سیستمی تەندروستی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پەرەپێبدەن".