"هاوکاتی شۆڕشی ژینا هەمووان بەشداری نەورۆزی قەندیل ببن"
تەڤگەری ئازادی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەشداری نەورۆزی قەندیل ببن تا ببینە وەڵامێک دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە".
سلێمانی
بە دروشمی "بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان پەیمانی سەدە تێکدەشکێنین، کوردستان دەپارێزین" ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل لە ڕۆژی ٢١ی ئادار، بە بەشداری چەندین هونەرمەندی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان ساز دەکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بانگەوازی لە بەشداربوون لە نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردی لە قەندیل کرد و ڕایگەیاند، "نه‌ورۆز ته‌نها بۆنه‌یه‌كی كولتووری و شادی نییه، به‌ڵكو نه‌ورۆزی ٢٧٢٣ی كوردی له قه‌ندیلی سه‌ربڵند له ناوه‌ندی ڕه‌مزی خۆڕاگری ده‌كه‌ین به وه‌ڵامگۆیه‌كی سیاسی دژی فاشیزمی (ئاكه‌په و مه‌هه‌په)"
"نەورۆز هێمای سەرکەوتنە بەسەر زوحاکە ستەمکارەکاندا"
چرۆ شوانی، ئەندامی تەڤگەری ئازادی بەیاننامەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، "ئاگری نه‌ورۆز له دیرۆکی كوردان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا لە مەغزایەکی قوڵەوە، وه‌ك هێمای سه‌ركه‌وتن له به‌رامبه‌ر زوحاكه سته‌مكاره‌كان هه‌ڵكراوه و ئه‌و ڕۆژه بووه‌ته وه‌رچه‌خانێكی مه‌زن له ژیانی گەلانی ناوچه‌كه‌دا، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا مه‌شخه‌ڵی ئه‌و ئاگره له ده‌ستی به‌هێزی كوڕان و كچانی شۆڕشگێر و نه‌وه‌كانی كاوه‌ی سه‌رده‌م و خوێندکارەکانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بڵێسه‌دارتره و له لووتكه‌ی چیا به‌رزه‌كانی كوردستان ده‌گه‌شێته‌وه و موژده‌ی سه‌ركه‌وتن ئه‌دا به‌سه‌ر ڕژێمه داگیركه‌ر و تاریك په‌رسته‌كاندا، كه بوونه‌ته به‌ڵای سه‌ری گه‌لان و مرۆڤایه‌تی، گه‌لی ئێمه به خۆراگری گه‌ریلا و شه‌ڕڤانانی ئازادی و پێشمه‌رگه وڵات پارێزه‌كانی، سه‌لماندوویه‌تی كه ده‌توانێت به هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تییه ئازاده‌كه‌ی، به ڕابوون و ژیانه‌وه و ڕێنسانسێكی شۆڕشگێڕانه گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ش هه‌ستێنێته‌وه و ببێته فاكته‌ر و هانده‌ر بۆ به‌رپابوونی ئازادی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان. ئه‌وه‌تا وەکو ئاکتۆرێکی کاریگەر له ئێستادا شۆڕشی (ژن - ژیان – ئازادی) له ناوچه‌كه‌دا سیسته‌مه ئۆلیگارشی و تۆتالیتاره‌كانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ".
جەژنی نەورۆز لە قەندیلی قەڵای بەرخۆدان پیرۆز دەکرێت
هەر لە بەیاننامەکەدا باس لە کارەساتی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرا و تێیدا هاتووە، "لەكاتێكدا ئێمه بانگی پیرۆزكردنی نه‌ورۆز ده‌ده‌ین، گه‌له‌كه‌مان له باكوور و ڕۆژئاوای وڵات‌دا تووشی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی بووەته‌وه كه زیاتر له سه‌د هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه نه‌ورۆز ته‌نها بۆنه‌یه‌كی كولتووری و شادی نییه، به‌ڵكو نه‌ورۆزی ٢٧٢٣ی كوردی له قه‌ندیلی سه‌ربڵند له ناوه‌ندی ڕه‌مزی خۆڕاگری ده‌كه‌ین به وه‌ڵامگۆیه‌كی سیاسی دژی فاشیزمی (ئاكه‌په و مه‌هه‌په) تێكۆشان گه‌شتر و گه‌رمتر ده‌كه‌ین، له به‌رامبه‌ر ناحه‌قی و نادادی دژی گه‌له‌كه‌مان.
تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە بەشداری هەمووان کرد لە نەورۆزی قەندیل و ڕایگەیاند، "بانگه‌وازی ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوی گه‌لانی وڵاتپارێز و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگە و پێكهاته و ئایین و ئایینزاكانی جڤاكی ڕه‌نگینی كوردستان، وه‌رن پێكه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز هێمای ئاشتی و برایەتی و سەرکەوتنی گه‌لان له قه‌ندیلی قه‌ڵای خۆڕاگری و ئازادی پیرۆز بكه‌ین، نه‌ورۆز جه‌ژنی ژیانه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی سروشت و ئاوێزان بوونی سه‌ركه‌وتنی حه‌قه به‌سه‌ر ناحەقدا، ڕۆژی هه‌ستانه‌وه و وڵامدانه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ره به‌رامبه‌ر به زوڵم و سته‌می زوحاكه خوێنخۆره‌كان كه له ئه‌مڕۆدا ئه‌ردوغان و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ر ڕۆژ له شار و گوند یان شوێنێك خوێنی منداڵ و گه‌نج و ژنانی كورد ده‌ڕێژن و تێرنابن".
"نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاری شۆڕشی ژینایە"
ڕووناک مەجید، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، وتی: "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو هاوکاتی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان نەورۆز پیرۆز دەکەین"، هەروەها بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان کرد بەشداری ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل بکەن.