تابلۆی "ژنانی گوند"

نیگارکێش گوستاڤ کۆربێت لە تابلۆکەیدا "ژنەکانی گوند" سێ ژنە گەنج بەرجەستە دەکات کە خوارد پێشکەشی منداڵێکی بچوک دەکەن.

 

گوستاڤ کۆربێت، نیگارکێشی فەرەنسی، لە ساڵی ١٨١٩ لەدایکبووە، لە سەدەی نۆزدەهەمدا سەرکردایەتی بزووتنەوەی واقیعی نیگارکێشانی فەرەنسی کردووە، لە ساڵی ١٨٤٠ لە پاریس یاسای خوێندووە.

 

دەستیکرد بە فێربوونی وێنەکێشان لە ڕێوڕەسمە ئازادەکاندا لە سویسرا و لە ڕێگەی تابلۆکەی "کێشانی سوارچاکانەوە"، لە سەدەی نۆزدەهەمدا وەک خوڵقێنەر و نیگارکێشێک ناوبانگی دەرکرد کە شارەزا بوو لە بەرجەستەکردنی دیارترین ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرهەمەکانیدا.

 

ئەو نیگارکێشە لە تابلۆکەی "ژنانی گوند"دا کە لە ساڵی ١٨٥١ کێشراوە، سێ ژنی گەنجی وێنا کردووە کە خواردن پێشکەشی کچێکی گەنج دەکەن، دیمەنی ناو تابلۆکە ئاماژەیە بۆ سروشتی شارۆچکەی فەرەنسی لە ئارۆنان، تابلۆکە لە گەلەری هونەری لیدز لە ئینگلتەرا پارێزراوە.