ژنێکی کورد بووە ڕاوێژکاری محەمەد شیاعی بۆ کاروباری ژنان

ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە بڕیاری ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق وەک ڕاوێژکاری محەمەد شیاعی دەستنیشان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، بەپێى فەرمانێک، کە لە ڕۆژی شەممە ٣ی کانوونی دووەم دەرچووە، ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، وەکو راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان دیاریکرا.

 

ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی، لە ساڵی ١٩٦٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە وێژەی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکاندا، پێشتر چوار خول پەرلەمانتاری عێراق بووە و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەنەکە-بووە.