هەڵمەتی دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەستیپێکرد

عێراقییەکان هەڵوێستی خۆیان دژی بۆردومان و شکاندنی سەروەری خاکی عێراق دەربڕی و هاشتاگی "دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا"یان دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوڵاتیانی عێراقی دژی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی عێراق هەڵوێستی توندی خۆیان دەخەنەڕوو و داوا دەکەن باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بچێتە دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هاشتاگێکیان بە ناونیشانی "دەركردنی باڵیۆزی توركیا- #طرد_السفیر_الترکي" لە عێراق دەستپێکردەوە.

 

هاشتاگەکە لە تویتەردا لە ڕیزبەندی یەكەمەكانە و داوای بەشداری بەرفراوانیش دەکەن، هەروەها داوا لە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دەکەن كۆتایی بە هێرشەكانی توركیا بهێنن و هەڵوێستی جدییان هەبێت لە بەرامبەر دووبارە بۆردومانی توركیا لە باكووری عێراق، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین هاوڵاتی مەدەنی.