ژنانی زیندانەکانی ئێران هۆشداری لەبارەی دۆخیانەوە دەدەن

ڕژیمی ئێران وێڕای درێژەدان بە گوشارەکانی بۆ سەر زیندانیانی ژن، بە ئاگایانە ڕێوشوێنی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکاندا ناگرێتەبەر. زیندانیانی ژنیش داوای هۆشدارییان لە ڕای گشتی کرد بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنانەی لەژێر گوشاری ڕژیمی ئێراندا دەژین، بە دەستی دادوەر هەوڵی بێبەشکردنی ناسنامەیان دەدرێت، لەکاتێکدا ژمارەی ژنان لە زیندانەکانی ئێراندا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، بەڵام گوشار و زوڵم و ستەم و چەوساندنەوەی ناوەندەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە دژی ژنان زەبری خۆی لەدەست نادات.

 

ڕێگەچارەی نەخۆشییەکان ناگیرێتەبەر

ئەو ژنە زیندانییە سیاسییانە ڕایانگەیاند، دەستوەردان لە بارودۆخی تەندروستی ناو زیندانەکان ناکرێت، زۆرێک لە نەخۆشییەکان بەتایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکن لەو سیاسەتانەی کە لە زیندانەکاندا جێبەجێ دەکرێن و ئیدارەی زیندان چاوپۆشی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، ژمارەی زیندانیان لە زیندانەکاندا بەرەو هەڵکشان دەچێت.

 

چالاکوانانی مافی ژنان و زیندانیانی ژن، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٦ زیندانی سیاسی ژن بە چالاکی جۆراوجۆر بارودۆخی ئێستای زیندانیان شەرمەزار کردووە، ئاماژەیان بەوەدا ڕژێمی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەمە بکاتە بیانوو، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چارەسەرنەکردنی پێویست بۆ زیندانیان، نەخۆشییەكە زیاتر و زیاتر بڵاودەبێتەوە".

 

بانگی هۆشداری دەربارەی دۆخیان دەکرێت

ئەو زیندانیانە هۆشدارییان دا کە کاتێک پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکانیان دەکەن، بە ئەنقەست هێڵەکان دەبڕدرێن، لە کاتی کۆبوونەوەی خێزانیشدا کەسوکاریان ئەشکەنجە دەدرێن، هەروەها زیندانیانی ژن لە دادگا نایاساییەكان ڕووبەڕووی زیندانیكردن یان مردن دەبنەوە و مافی ژنان و منداڵان پێشێل دەكرێت، داواشیان لە ڕای گشتی كرد ئەم بابەتە بخەنە بەرنامەی كاریانەوە.

 

زۆرێک لە ژنە زیندانییەکان کە لە زیندانەکانی ئێراندا بە توندی گۆشەگیر کراون، کە بە "ئەشکەنجەی سپی" ناودەبرێت وەک زەینەب جەلالیان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. کەسوکاری ئەو زیندانیانە هۆشدارییان دا کە ئەمە سیاسەتێکی بە ئەنقەستە.