لە مەخموور هۆزان مزگین بەبیرهێندرایەوە و بەڵێن درا لە شوێنپێکەوتنی بەردەوام بن

ستێرا زێڕین و تەڤ-چاندی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، غوربەت ئایدن ناسراو بە هۆزان مزگینیان بەبیرهێنایەوە.

مەخموور

 

ستێرا زێڕین و تەڤ-چاندی کامپی پەنابەرانی مەخموور شەوێکی یادکردنەوەیان لە ناوەندی کولتوور و هونەری مەخموور بە بۆنەی ٣٢ ساڵەی یادکردنەوەی غوربەت ئایدن ناسراو بە هۆزان مزگین ڕێکخست، سەرەتا بە خولەکێک وەستان ڕێز لە گیانی پاکڕەوان گیرا، دوای ڕێزگرتن، هەلینا بابات، ئەندامی ستێرا زێڕین وتاری پێشکەش کرد.

 

"تا کۆتایی شوێنپێی شەهیدان دەکەوین"

لە سەرەتای قسەکانیدا هەلینا باباد بە سوپاسگوزارییەوە یادی هۆزان میزگینی کرد و وتی: لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ، دەبینین سەدان پاڵەوان و گەنجی کورد لەم خاکەدا لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان لەدەستداوە، تا کۆتایی شوێنپێیان دەکەوین، ڕێبەر بۆ ئەوەی ئێمە لە ژیانێکی٦ ئازاددا بژین لە ئیمراڵی بەرخۆدان دەکات،. لەبەر ئەوەیە ئێمە وەک گەنجانی کورد بە هەنگاوەکانی ڕێبەردا دەڕۆین.

 

دوای وتارەکە، سینەفزیۆنێک دەربارەی ژیان و خەباتی هۆزان میزگین تەماشا کرا، دواتر ستێرا زێڕین و گرووپی تەڤ-چاند گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد و یادکردنەوەکە کۆتایی هات.