کارمەنەدانی چاپەمەنی ئازاد لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە دەستگیرکران
ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی چاپەمەنی ئازاد لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵانی چاپەمەنی ئازاد، مەحمەت ئاسڵان، پەیامنیری ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" لە ئەنقەرە دەستبەسەر کرا.
لە ئیستەنبوڵ ئەسرا سۆلین دال، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەنەس سەزگین و سالیهە ئاراس، ڕۆژنامەنووسی یەنی یاشام، هەروەها یەشیم ئالیجی، کارمەندی ڕاگەیاندنی ئۆزگور دەستبەسەر کران.
ئاماژە بەوەکراوە، لەوانەیە ژمارەی دەستگیرکردنەکان زیاتر بێت.