منداڵێک لە بۆردوومانی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام گیانی لەدەستدا

بەهۆی بۆردوومانی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام، بۆ سەر گوندی زیبانی سەر بە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، منداڵێکی بچوک گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەنجامی تۆپبارانی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام، لە گوندی زیبان سەر بە دێرەزوور مناڵێکیان بە ناوی عەبدولڕەوف عوبەید ئەلخەڵەف گیانی لەدەستدا.

 

بۆردوومانی ماڵێک لە گوندی زیبان لە دێرەزوور، دوای ئەوە هات کە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک- قسەدە، ڕێگری لە دزەکردنی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام لە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە دێرەزوور کرد، چەتەکان و هێزە ئێرانییەکان ماڵەکەیان بۆردوومان کرد.

 

لە ئەنجامی هێرشەکەدا مناڵێک بە ناوی عەبدولڕەوف عوبەید ئەلخەڵەف گیانی لەدەستدا.