لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٨ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون

بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی ژن نیوز، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٢٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، گیان لەدەستدانی ١٣ ژن و سێ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز ئاماری ئەو توندوتیژییانەی کە لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراونەتەوە، کۆکردەوەو ڕایگەیاند مانگی ڕابردوو ٢٨ ن کوژراون.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی توندوتیژی، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٨ ژن کوژراون، گیان لەدەستدانی ١٣ ژن و سێ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.

 

کوشتنەکە بەم شێوەیەیە:

١٢ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی پێشتر هاوسەرگیرییان کردووە لەگەڵیان، دوو ژن لەلایەن کەسێکی نەناسراو، دووانی دیکە لەلایەن کوڕەکەی، دوو ژنی دیکە لەلایەن براکەیان، دوو لەلایەن دراوسێ، دوو لەلایەن پیاوێکەوە لەکاتی پرۆسەی جیابوونەوە، یەک لەلایەن پیاوێکی جیابووەوە، دوو لەلایەن پیاوێکەوە کەپیکەوە دەژیان، دوو ژن لەلایەن هاوڕێ پیاوەکانیان، ژنێک لەلایەن باوکییەوە کوژراون.