"پێکەوە سووریایەکی دیموکراتیک بنیاد دەنێین"

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی فافینا لە کانتۆنی شەهبا پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی سوەیدا دەربڕی و وتیان: پێکەوەو بە چالاکییەکانمان، سیستمێکی خۆبەڕێوەبەری گەل لە سەرانسەری سووریا بنیاد دەنێین.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- بزووتنەوەی گەل لە پارێزگای سوەیدای سووریا، لە ٢٠ی ئابەوە دەستیان بە خۆپیشاندان و چالاکییەکان کردووە و ماوەی دوو مانگە بەردەوامە، بە تایبەتی ژنان بە بەردەوامی لە ناوچەی کەرەمەی شارەکە کۆدەبنەوە دژی لاوازکردنی بارودۆخی ئابووری و ژیان و بڵاوکردنەوەی گەندەڵی، سیستمی حکومەتی شام، هەروەها داوای یەکسانی و دادپەروەری و گەشەپێدانی بارودۆخی ژیان و ئابووری لە هەموو ناوچەکانی سووریا دەکەن، چالاکوانان پانکارت و دەقی نووسینی جیاوازیان لەسەر ئازادی و شکۆمەندی و بنیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی ئازاد بەرز کردەوە.

 

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی فافینا لە کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی سوەیدا دەربڕی.

 

هەڤین عەلی ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە هەموو ناوچەکانی سووریادا بەهۆی سیستمێکی دیموکراتیکەوە بڵاودەبێتەوە وتی: ئێمەی ژنان لە عەفرین لە شەهبا بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان دژی داگیرکەران و سیستمە دەسەڵاتدارەکان، هەروەها گەلی سوەیدا لە دژی سیستمی حکومەتی شام لە چالاکییەکاندا پشتیوانییان لێدەکەین و پشتگیرییان دەکەین کە لە چالاکییەکانیان سوورن، پەیامی گەل بریتییە لە بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی و یەکسانی لەنێوان گەلان و شکستپێهێنانی سیستمی دەسەڵاتی حکومەتی شام، پێکەوە ئامانجەکانی یەکسانی نێوان گەلان بەدی دەهێنین.

 

"پێکەوە دەگەینە سووریایەکی دیموکراتیک"

ئیلهام شێخو باسی لە پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی ئاشتی و یەکسانی کرد و وتی: پشتیوانی لە دانیشتوانی شاری سوەیدا دەکەین کە بەردەوامن لە هێڵی بەرخۆدان و خەبات و پێکەوە دەگەینە سووریایەکی دیموکراتیک، گەل چیتر بەرگەی حکومەتی شام ناگرێت و هیچ لێبوردەیییەکیان بۆ ئەم سیستمە نییە و دانیشتوانی سوەیدا ئەمەیان سەلماندووە، داوا لە گەلی سوەیدا دەکەین کە بەردەوام بن لە چالاکی و بەرخۆدانەکانیان، چونکە چەندین ئەنجامی سەرکەوتوو بەدەست دەهێنێت، هەروەها پشتیوانی خۆمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوان دەردەبڕین.

 

"ڕێگای هاوڵاتیانی سوەیدا ڕێگای ڕاست و دروسته "

ئەڤین ئیبراهیم، پێشوازی لە بەرخۆدان و چالاکییەکانی سوەیدا کرد و وتی: سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە سوەیدا دەکەین و داوا دەکەین کە بەبێ ترس بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان بە هەڵگرتنی ئاڵای جۆراوجۆر، داواکارییەکانیان لە چالاکییەکاندا دەربڕدرێن، ئەو ڕێگایەی کە گەلی سوەیدا بۆی دەچن ڕێگایەکی ڕاستە، ئامانجمان بنیادنانی سیستمێکی خۆبەڕێوەبەرییە لە سەرانسەری سووریا.