پەیامێک لە تارانەوە؛ دەبێت بەشداری ئەم ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییە ببین

چالاکوانێکی ژن لە تارانەوە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە نادادپەروەرییان لەم کۆمەڵگایەدا بینیوە، چ بەرامبەر بە خۆیان و چ بەرامبەر بە هاوڕێکانیان، بەشداری ئەم مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییە بکەن.

تاران

 

س.س. ژنێکی چالاکوان و ئازادیخوازی تارانە، لە پەیامێکدا لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و دەسپێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی مانگرتن و ناڕەزایەتی ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیان کرد کە بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن.

 

"ژینا بووە چروسکی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە"

١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕۆژێکی مێژوویە بۆ ئێران ئەگەر ببێتە هۆی گۆڕانکاریی سیاسی بنەڕەتی یان نا بەڵام ئەم ڕۆژە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەکەی دەبێتە چرکەساتێکی چارەنووسساز لە مێژووی ئێران و گەلانی ستەملێکراودا، س. س. هەڵسەنگاند بۆ هۆکارەکانی دەستپێکردنی بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیە دەکات و دەڵێت: بەڕای من بەئاگاهاتنەوەی کۆمەڵگای ئێران و ئەو ڕێکخستنەوەی دروستبوو، بووە هۆی ئەم شۆڕشە، فاکتەرێکی دیکە کە بووە هۆی ڕاپەڕینێکی لەو شێوەیە، ئەوە بوو کە نزیکەی زۆرینەی ژنان و دانیشتوانی گەنجی کۆمەڵگە تا ڕادەیەک ئاشنای ماف و ئازادییەکانیان بوونم کە بووە چروسکی بزووتنەوەیەکی هێندە جوان، ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی کە وەک زۆربەی شۆڕشەکانی جیهان کە بە پریشکێک شۆڕش دروستببێت، بە کوشتنی ژینا، چروسکی ئەم بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە هەڵگیرسا و لە هەموو ئێراندا بڵاوبووەوە.

 

س.س باسی لەوەشکرد، زوڵم و چەوساندنەوە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە دۆخێکی سەختی دروستکردووە، بەڕای من چەوسانەوەی ڕەگەزی و چەوساندنەوەی نەتەوەیی و چەوساندنەوەی ئابووری لەو چەوساندنەوە دیارانەن کە چیتر مرۆڤەکان بەرگەی ناگرن، بابەتێکی تر کە دەتوانم ئاماژەی پێبکەم بریتییە لە خورافات و بیری بێمانا و پەرەپێدانی لەناو منداڵان و گەنجاندا بە بێ ئەوەی ڕەچاوی گەشەسەندنی هزرییان بکرێت.

 

"باوەڕم بەوەیە دەبێت هەمووان لە سەرتاسەری وڵاتدا یەکسان بن"

لە درێژەی قسەکانیدا س.س. وەک فارسی زمانێک پەیامی خۆی بۆ گەلانی ستەملێکراو لە ئێران و بەتایبەت کوردستان و بەلوچستان نارد و وتی: پێم وایە نابێت جیاوازی لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی وڵاتدا هەبێت و مرۆڤەکان بە پشت بەستن بە کارەکتەری خۆیان پێوانە بکرێن و حوکمیان لەسەر بدرێت، پێویستە هەموومان پشکی یەکسانمان هەبێت لە مافی یەکسان لە وڵاتەکەماندا و نابێت جیاوازی لە نێوانماندا هەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا، بەڕاستی من ئازار دەچێژم کاتێک هاونیشتیمانەکانم لە سیستان و بەلوچستان یان کوردستان بێبەش دەبن لە مافە سەرەتاییەکانیان و بە دڵنیاییەوە تا دەتوانم بەرگریان لێدەکەم.

 

لە کۆتاییدا پەیامی خۆی بۆ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی و سەرەتای بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" نارد و وتی: زۆر بانگەواز لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتی سەرتاسەری بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەوە دەکەمەوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی نادادپەروەرییان لەم کۆمەڵگایەدا بینیوە، چ بەرامبەر بەخۆیان بێت یان هاوڕێکانیان، پێویستە بەشداری ئەم مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییە بکەن، بۆ ئەوەی دەتوانین لە ڕێگەی هاوپەیمانییەکی بێ وێنە و شانبەشانی یەکتر ستەمکاری و دەسەڵاتداری و نایەکسانی لە ڕیشەوە لەناوببەین، ئەگەر گۆڕانی بنەڕەتیی لێ نەکەوێتەوە، لانیکەم ئەوەی پێمان دەبەخشێت ویژدانێکی ئارام و هۆشیاری زیاترە.