چالاکوانان لە کۆنفرانسی ژنان: یەکڕیزی ژنان بنیادنانی ژیانێکی دیموکراتیکی ئازادە

دوو چالاکوان کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی هەرێمیی ژنان لە لوبنان کرد، جەختیان لە گرنگی دید و یەکڕیزیی هاوبەشی ژنان بۆ بەرزکردنەوەی هاودەنگی دژ بە ڕێگرییەکانی بەردەم بنیادنانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی ئازاد و دیموکراتیک کردەوە.

سۆزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- کۆنفرانسی هەرێمیی ژنان "بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ئەزموونەکانی تێکۆشانی ژنان بۆ ڕزگار بوون لە قەیرانە هەرێمییەکان" ڕۆژانی ١٨-١٩ی ئاب بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ بەشداربوو لە ١٢ وڵاتەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەچوو، تیایدا باس لە ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ناوچەکە، هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانیان و تێڕوانینی ڕێبەری گەلی کورد و فەلسەفەکەی بۆ تێکۆشانی ژنان، فشار خستنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی و ڕێگەدان بە سەردانیکردن و پشکنینی تەندروستی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، کرا.

 

حەنان عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری نەورۆز و نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە ستار لە لوبنان، بۆ نوژنها باسی لە بەئامانجکردنی ژنانی پێشەنگ لەلایەن هێزە تاریکە پەرستەکانەوە کرد، وتی: ئەم کۆنفرانسە بە قوڵای هەموو لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکانی هەڵسەنگاند و دەستی خستە سەر زۆر بابەت بەتایبەت ئەو قەیران و کێشانەی کە ژنان بەدەستیەوە دەناڵێنن لە چەند وڵاتێک بەتایبەتی لە چوار پارچەی کوردستان، ئەمەش بەهۆی پێشێلکارییەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی کە لە ڕێگەیەوە ژنانی سەرکردە و پێشەنگ لە کۆمەڵگە دەکرێنە ئامانج، هەروەها باس لەو هێرشانەی کە کاریگەرییان لەسەر جوگرافیای کورد و ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە کرد، کە کاریگەری لەسەر کوردستان هەیە، لە ڕۆژی دووەمیشدا ئێمە دەستی خستە سەر بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێپێوانی ئازادی ژنان.

 

حەنان عوسمان جەختی لەوە کردەوە کە ئیرادەی ئازادی ژنان بێهاوتایە، سەرەڕای هەموو ئەو سیاسەت و پراکتیکە پیاوسالارانەی کە دوژمنایەتی ژنان دەکەن، ئیرادە و پێشەنگایەتییەکەی، هەروەها خەباتی ژنان لە وڵاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا کاریگەری بەرچاوی هەیە، بەڵام هەموو جارێک کۆدەبینەوە و ژنان دێینە لای یەکدی، بۆ دووپاتکردنەوەی چەسپاندنی سەلامەتی بۆ هەموو وڵاتان و گەلان و ژنانی ناوچەکە، بە یەکڕیزی ژنان قەیرانەکان تێدەپەڕێت، و لە تێکۆشانی هاوبەشی ژنانەوە، جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە دید و هەڵوێستە هاوبەشەکانی ژنان دەکەینەوە کە هاودەنگی و یەکڕیزیمان بەرامبەر ڕێگرییەکانی گەشتن بە ئامانجە بەرزەکانمان کە بریتین لە بنیادنانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی ئازاد و شکۆمەند، دەکەینەوە، هەروەها یەکسانی کاریگەر، دیموکراسی ڕاستەقینە، سەلامەتی، ئاشتی و سەقامگیری دەهێنینە بوون.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی کۆنفرانسی ژنانی هەرێمیی وەک وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ "جینۆسایدی ژنان" هەڵبژێردرا، هەروەها وەک ڕاگەیاندنێکی ڕاشکاوانە بۆ پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان و وەستان لەگەڵیان و پێشخستنی بەرخۆدانیانە بەرامبەر هێزە تاریکەکانی دوژمنایەتی ژنان.

 

ئامینە ئیسماعیل، چالاکوانی فەلەستینی، وتی: ئەمە دووەم بەشداریی منە لە کۆنفرانسی هەرێمیی تایبەت بە ژنان کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری نەورۆز و کۆمەڵەی ژین ڕێکخرابوو، کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو و کاریگەرە، بەتایبەتی لە ڕووی ڕوانگەیەوە، بەشداربووان لە چەند وڵاتێکەوە و ئەو پرسانەیان خستەڕوو کە تایبەتە بە ژنان، هیوادارم ئەو جۆرە کۆنفرانسە کە تیشک دەخاتە سەر بانگەشەی ئازادیی جەستەیی زیندانییان و عەبدوڵا ئۆجالان درێژەیان هەبێت.

 

داواشی کرد "پێویستی بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی زیاتر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتانە هەیە، داوای دانیشتنی هەرێمیی و نێودەوڵەتی، لەنێویاندا لە ئەوروپا، بۆ داوای ئازادکردنی هەموو ئەو زیندانیانەی کە بەدەست ڕەگەزپەرستی و گۆشەگیرییەوە دەناڵێنن، دەکەین".