"دەیانەوێت سیاسەتی وێرانکردن لەسەر شەهبا جێبەجێ بکەن"

بێریڤان خەلیل، ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین-شەهبا، باسی لە ئامانجی ئەو سیاسەتانە کرد کە لە هەرێمی شەهبا جێبەجێ دەکرێن و وتی: سیاسەتی وێرانکردن هەیە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە ماوەی پێنج ساڵی کۆچبەریدا، خەڵکی عەفرین کە لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ کۆچیان کرد و گەلی ڕەسەنی کانتۆنی شەهباش لە تەنگانەدا دەژین، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین هێرش و کۆسپ بوونەتەوە، لە لایەکەوە، هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە لایەکی دیکەوە، بەردەوامیی گەمارۆی حکومەتی شام بۆ ناوچەکە، ئەو کەسانەی لە شەهبا دەژین بەردەوامن لە بەرخۆدان و خەبات دژی هەموو جۆرە سیاسەتێکی هەژموونی، بێریڤان خەلیل، ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییەکانی خۆبەڕێوەبەری عەفرین-شەهبا، هەڵسەنگاندنی ئەو سیاسەتانەی کرد کە لە ناوچەکەدا بەردەوامی هەیە.

 

شەهبا بە سیاسەتی لەناوبردندا تێدەپەڕێت

بێریڤان خەلیل تیشکی خستەسەر سیاسەتەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکان لە هەرێمی شەهبا و دەستی بە هەڵسەنگاندنەکانی کرد: کانتۆنی شەهبا بۆ ماوەی پێنج ساڵە کراوەیە بۆ کۆچبەرانی عەفرین، گەل لە ناوچەی بەرخۆدان ئەو ئاستەنگانە قبوڵ ناکەن کە دووبارە دەیبیننەوە، بە درێژایی ئەم ساڵانەی کۆچکردن، خەڵک ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکاری بوونەتەوە، وەک دەزانرێت، خەڵکەکە لە ناوچەی خۆیانەوە کۆچیان کردووە تەنها لەبەر کردار و هێرشەکانی داگیرکاری، سەرەڕای ئێش و ئازاری خەڵکی شەهبا و بارودۆخی ئێستا، خەڵکەکە تا ئێستا بەرگری دەکەن، ناوچەکە ئێستا لەلایەن حکومەتی سوریاو داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاوە بە سیاسەتی لەناوبردندا تێدەپەڕێت، بە هەموو جۆرە تەکنیکێکی قورس، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر شەهبا، لە هەمان کاتدا، هەوڵدەدات بە ڕێگەی ئەنجامدانی شەڕێکی تایبەت لە نێوان خەڵکدا بەرخۆدان تێکبدات.

 

بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکان

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەمیشە هەوڵدەدات هێرش بکاتە سەر ناوچەی شەهبا و خەڵکی مەدەنی بکاتە ئامانج، چونکە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە بە هەموو شێوەیەک شکستی هێناوە، بێریڤان خەلیل بەردەوام بوو لە باسکردنی شکستەکەی ئەردۆغان و وتی: ئێستا لە تورکیا ئاڵۆزی ئابووری هەیە، ئەردۆغان دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی ئێستا بشارێتەوە لە ڕێگەی هێرشەکان بۆ سەر کوردستان بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربازبوونی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەردۆغان بەرەو سنووری سوریا و هەروەها بێدەنگی سوریا دژی ئەمە مانای ئەوەیە کە پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکات بۆ ئەوەی بچێتە ناو خاکی سوریاوە و خەڵکی مەدەنی بە ئاسانی بکاتە ئامانج، لە هەمان کاتدا بێدەنگیی دەوڵەتان بەرامبەر بەو هێرشانە مانای ئەوەیە کە بە نهێنی پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکیا دەکەن.

 

گەمارۆی سەر شەهبا

بێریڤان خەلیل ئاماژەی بە گەمارۆ بەردەوامەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر ناوچەکە و مەترسییەکانی کرد و وتی: جگە لە هێرش و سەختییەکانی ئەو کۆچبەرانەی لە شەهبا دەژین، حکومەتی سوریا بەردەوام گەمارۆی ناوچەکە دەدات، بەڵام لەم دواییانەدا ئەم گەمارۆیە قورستر بووە و بەربەستەکانی ژیان قورستر بوون، بە تایبەتی لە بواری تەندروستیدا، پێداویستییە پزیشکیەکان لە شەهبا دابین نەکراون، هەندێک جار نەخۆشەکان پێویستە بچن بۆ حەلەب بۆ چارەسەر، بەڵام بارودۆخەکەیان مەترسیدارە بەهۆی گەمارۆکەوە، جگە لە پێداویستییە تەندروستییەکان، سوتەمەنی ماددەیەکی سەرەکییە بەڵام لەلایەن حکومەتی شامەوە لەسەر ناوچەکە بڕدراوە، نەبوونی سووتەمەنیی لە شەهبا ژیان ڕادەگرێت.

 

بێریڤان خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پەیامی گەل لە کۆچبەریدا لە شەهبا ئەوەیە کە بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان تا گەیشتن بە ئامانجەکەیان و وتی: بەرخۆدانی گەل لە شەهبا لەبەرچاوی دوژمنە چونکە دەیانەوێت ئەم بەرخۆدانە بە هەموو شێوەیەک بشکێنن، لە هەمان کاتدا، خەڵک بڕیار و کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر بەو سیاسەتانەی کە دەیانکاتە ئامانج، پەیامی گەل ئەوەیە کە پەیڕەوی هێڵی بەرخۆدان بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی خۆیان و بە ئازادی لە وڵاتێکی ئازاددا بژین.