لە ئامەد دوو پۆلیس کە ئەشکەنجەی منداڵێکیان بوو ئازادکران
دوو ئەفسەری پۆلیس کە ئەشکەنجەی منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیان دابوو لە لیجەی ئامەد، دوای ئەوەی بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە ٢١ی ئادار ڕۆژی نەورۆزدا، پۆلیس منداڵێکی بەناوی "ی.د" کە تەمەنی ١٤ ساڵانە دەستگیرکرد و بردیە شوێنێک پاشان ئەشکەنجەیان دا، دواتر ٥ پۆلیس لە چوارچیوەی لێکۆڵینەوەدا دەستبەسەرکران، لە ٢٦ی ئاداردا لەسەر داوای دادوەر بۆ دەستگیرکردن بردران بۆ دادگای تاوانەکانی لیجە.
دوو پۆلیس بۆ جاری دووەم ئازادکران
پۆلیسەکان کە بە تاوانی "دەستگیرکردن و بریندارکردنی کەسێک" لەسەر داوای دەستگیرکردن برانە دادگا، دادگای لیجە فەرمانی دەستگیرکردنی ئەفسەرانی پۆلیس ئیسماعیل ئاککوش و ئیمرە ئۆزجان و گۆکهان بەی بە تۆمەتی "بریندارکردنی نایاسایی" دەرکرد و دوو پۆلیسەکەی دیکەیان ئازاد کرد.
لەسەر داوای داواکاری گشتی و پارێزەرانی منداڵەکە، دوێنی دەربارەی ئایکوت ئۆرال، بەڕێوەبەری پۆلیس و خەیرەتین چاکماکی پۆلیس بڕیاری دەستگیرکردن درا، ئەو دوو ئەفسەرەی پۆلیس کە لەلایەن دادگای تاوانی لیجە بڕیاری دەستگیرکردنیان درا، لە لایەن دادگای تاوانەکانی لیجەوە ئازاد کران.
ناهیت ئەرەن، سەرۆکی بارۆی ئامەد لەسەر هەژماری تویتەرەکەی ڕایگەیاند کە ئەوان تانە لە بڕیارەکە دەدەن.