ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ئێمە ژنانی سەرکەوتووی شۆڕشین

کۆمەڵێک ژنی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پەیامی هەماهەنگدا جەختیان لەسەر بەردەوامیی شۆڕش لە ساڵی نوێدا کردەوە.

ژوان کەرامی

 

ناوەندی هەواڵ- ژنانی مهاباد، دیواندەرە و سەقز پەیامێکیان بڵاوکردەوە کە جەختیان لەسەر درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە ساڵی نوێدا کردەوە، ئەو ژنانە بە هۆکاری ئەمنی ناوی راستییان نەهاتووە، باسیان لە بارودۆخی ژنان و ئەو هەڵاواردن و ستەمکارییەی بەرامبەریان کراوە، کرد، یەکێک لەو ژنانە لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، "لە وێرانەوە هەڵدەقوڵێین، هیوادارم ساڵی نوێ و ئەم نەورۆزە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و خەونی ئازادیی گەل بێتە دی، بە دڵنیاییەوە خەڵک بە ئیرادەتر و باشتر لە بەرخۆدان و تێکۆشانەکانیان بەردەوام دەبن، بەم زووانە سەرکەوتوو دەبین، ژن، ژیان، ئازادی".

 

لە پەیامەکانی تردا، ژنان ئاماژەیان بە ئامادەبوونی جیاوازی ژنان دا و ڕایانگەیاند، "بەرەو بەهاری ئازادی دەڕۆین و ئێمە ژنانی سەرکەوتووی شۆڕشین".