برینی هەڵەبجە ئێشتا بەسەر شارەکەوە دیارە
ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕیوە، بەڵام برین و ساتی کیمیابارانەکە بەسەر هەڵەبجەوە دیارە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: داوامانکردووە داواکاری خەڵکەکەی جێبەجێ بکرێت.
هەڵەبجە
ئهمڕۆ ٣٥ ساڵ بهسهر كیمیابارانكردنی ههڵهبجهدا تێپهڕی، هاوڵاتیانی شارەکە بایکۆتی بەشداریکردنیان لەو مەراسیمانە کرد کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەچێت و خۆیان سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و گۆڕستانیان کرد، ئهو كهسانهی نیشتهجێی هەڵهبجه بوون و لە ئێستادا لە دەرەوەی شارەکەن، گەڕاونەتەوە بۆ بەشداریکردن لە ساڵیادی کیمیابارانی شارەکەدا.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەشداربوو و وتی: لە دوای ٣٥ ساڵ تا ئێستاش ئاسەواری کیمیاباران بەسەر هەڵەبجەوە دیارە و چەندین جار داوامان کردووە ئەو داواکاریانەی هاوڵاتیان بگاتە شوێنی خۆی، داواکارییەکانی ئێمە تەنها بۆ هەڵەبجە نییە، بەڵکو سەیدسادق و پێنجوێنیش چەندین جار ڕووبەڕووی ڕووخان بوونەتەوە، بۆیە لە زۆربەی سەردانە فەرمییەکانماندا بەتایبەت گرنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەمان خستووەتە ڕوو، لە داهاتووشدا کاری زیاترمان دەبێت.
غەزەل محەمەد و شیبای کچی بە پێشانگایەکی شێوەکاری بەشداری یادی هەڵەبجەیان کردووە، غەزەل باسی لەوەکرد، سەرەتا بیرۆکەکەی دوو ساڵ پێش ئێستا هەبووە کە کچەکەی فێر کردووە هەستێکی نیشتمانی لا دروستببێت و لە منداڵیەوە بزانێت کە خەڵکی هەڵەبجەیە، ئەمەش دووەم جارە بەشداری پێشانگا دەکات.
غەزەل هەرچۆنێک بێت هەڵەبجەی لەلا خۆشە، چونکە ڕۆژانی کیمیابارانکردنی شارەکەی لەبیرە و بە وێرانی بینویەتی، داوا لە حکومەت و خەڵکیش دەکات پێکەوە هاوکار بن بۆ ئاوەدان کردنەوەی هەڵەبجە.