تورکیا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و لەژێر چاودێری OPCWش دایە

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا ئەندامی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیاییە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو دەوڵەتی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری لە شەڕی ئەتۆمی- IPNNW لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دەنگدانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە شەهیدبوونی ١٧ گەریلا، کە خەڵکی چوار پارچەی کوردستانن، بەهۆی چەکی کیمیاییەوە ڕاگەیاند.

 

لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە دانیشتنی پرسیار و وەڵام لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، حکومەت وەڵامی پرسیارێکی نووسراوی ئەندرێج هونکۆی پەرلەمانتاری پارتی چەپی دایەوە، کە سەبارەت بوو بە ڕاپۆرتی IPNNW لەسەر تاوانەکانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و ڕایگەیاند، ئێمە لایەنی ئەو بابەتە نین و OPCW بەرپرسیارە.

 

لە وەڵامێکی کورتدا، کاتجا کێول، ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوە بەناوی حکومەتی ئەڵمانیاوە بڵاوی کردەوە، هاتووە: "ئێمە ئاگاداری ڕاپۆرتی IPPNW و لێدوانی وەزیری بەرگری تورکیاین سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ، بەڵام هیچ زانیارییەکی تر لە سەرچاوەکانی خودی حکومەتەوە دەست نەکەوتووە".

 

ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوە کاتجا کێول ئاماژەی بەوەداوە، تورکیا لە ٢٩ی نیسانی ١٩٩٧ەوە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی واژۆ کردووە، کاتێک تورکیا بوو بە بەشێک لە ڕێککەوتنەکە ڕایگەیاند، هیچ چەکێکی کیمیایی لە عەمبارەکان و جبەخانەکانیاندا نییە، OPCW بڕیار دەدات، کە ئایا ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ کردووە یان نا و تورکیاش وەک وڵاتێکی لایەن، لە ناو میکانیزمی چاودێریکردنی ئەم ڕێکخراوەدایە".