بۆردومانی تل تەمر کرا، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا، ٢ ژن لە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەردەوامی چەند گوندێکی ناوچەی تل تەمری تۆپباران کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٤ کەس کە دوانیان ژنن برینداربوون، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.

حەسەکە

 

 دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا نەیتوانی گلۆپی سەوزی هێرشێکی نوێ بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەربگرێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی، گوندەکانی تەویلە و مەزرەیا لە تل جومعە لە ڕۆژئاوای تل تەمر، گوندی تل شینانی ئاشورییەکانی لە باکووری تل تەمر و لەسەر ڕێگەی M4 و کۆشکی تۆمەیلدا و گوندیخەبیشی لە ڕۆژئاوای تل تەمر بۆردومان کرد.

 

لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ٤ کەس بریندار بوون کە دوانیان ژنن، هاوڵاتییەکیش گیانی لەدەستدا، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە تل تەمر چارەسەریان بۆ کرا و دواتر بۆ نەخۆشخانەی گەل لە حەسەکە گواستراونەتەوە.