گیتی زولفەقاری لە زیندانی ئێڤین بارودۆخی ناجێگیرە

گیتی زولفەقاری، زیندانی سیاسیە و سەرەڕای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووە، لە چارەسەری پزیشکی بێبەشکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، گیتی زولفەقاری، زیندانیی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە ماوەی سزاکەی بەسەردەبات، سەرەڕای توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لە مۆڵەتە پزیشکییەکان بێبەشکراوە و هەروەها ڕاگەیەندراوە کە بارودۆخی بە ناجێگیری ماوەتەوە.

 

ئەو زیندانییه سەرەڕای ئەوەی زیاتر له سێیەکی سزاکەی خۆی تەواو کردووە، بەڵام ڕازی نابن بە پێدانی مۆڵەت بۆ چارەسەرکردن یاخود ئازادکردنی کاتی و بە کەفالەت، لە کاتێکدا لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشی ژنانی زیندانەکە زۆربەی زیندانیانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەکراون، بەڵام ئەو زیندانیە بە بێ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی ماوەتەوە.

 

گیتی زولفەقاری پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی "گردبوونەوە و هەوڵدان بە مەبەستی ڕەفتارکردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی ڕژێم بە مەبەستی گێرەشێوێنی" بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا، پاشان سزاکە لە کاتی قۆناغی پێداچوونەوەدا لەلایەن لقی ٣٦ی تێهەڵچوونەوەی پارێزگای تارانەوە بۆ ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردن کەمکرایەوە.

 

ت.پ