گوڵستان کلچ کۆچیگیت: پێویستە کۆمیسیۆن لە زووترین کاتدا بڕواتە ئیمراڵی

گوڵستان کلچ گۆچیگیت، سەرۆکفراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند پێویستە لە زووترین کاتدا کۆمیسیۆن سەردانی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە.

ئەنقەرە

 

گوڵستان کلچ گۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەرلەماندا ڕێکخست و تێیدا ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند.

 

گوڵستان کلچ گۆچیگیت باسی لەوەکرد 'کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی' بۆ ئاسانکردنی چارەسەکردنی پرسی کورد لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیدا گوێ لە پیشەوەر و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکان دەگرێت.

 

گۆچیگیت ئاماژەی بەوەشدا کۆمیسیۆنەکە گوێ لە هەموو لایەن و بەشەکان دەگرێت، گرنگترین کەسێک کە پێویستە گوێی لێبگرێت ڕێبەر ئاپۆیە  و وتی: پێویستە کۆمیسیۆن بە خێرای بڕواتە ئیمراڵی و لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کۆببێتەوە چونکە کارەکتەری سەرەکی پرۆسەکەیە. پێویستە لەسەر کۆمیسیۆن گوێ لە بۆچوون، بیرکردنەوە و پێشنیارەکانی بەڕێز ئۆجالان بگرێت.

 

گۆچیگیت دەسنیشانیکرد ئەنجامدانی کارێکی وا هەم چاوەڕوانی گەلە و هەمیش نیشانەی ڕوونی ئاشتیخوازییی گەلان و پێویستی پرۆسەکەیە و وتی: لە کاتێکدا باس لە چارەسەرکردنی پرسێکی سەدساڵەی تورکیا دەکەین. بێگومان پێوستمان بە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕابردووە و ئەمەش هەنگاوی بوێری پێویستە بۆ هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ.

 

سجەختی لەوەشکردەوە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیەیە پەرە بە هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری دەدات و وتی: گرنگترین شت بەهێزکردنی باوەڕی کۆمەڵگەیە بە پرۆسەکە. بۆیە کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر کە دەرگا بەڕووی پرۆسەکەدا دەکاتەوە.