گوڵان فەهیم: قەیرانەکانی ئێران بەرهەمی سیستمێکی مەزهەبگەرایە کە ئیرادەی ژنان و نەتەوەکان ناناسێ

گوڵان فەهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پژاک ڕایدەگەیەنێت کە ئێران لەبەردەم قەیرانێکی قوڵدایە و سیستەمی دەسەلاتداری بەهۆی سەپاندنی یەک ئایدۆلۆژیا و یەک نەتەوە، بەرەو "رزیوبوون" دەچێت، تاکە چارەسەر بۆ پاراستنی وڵات لە دەستوەردانی زلهێزەکان، پێدانی مافە ڕەواکانە.

هێڤی سەلاح

 

سلێمانی_ ماوەیەکی درێژە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئێران لەناو گێژاوێکی سەختی ئابووریدایە،  سیستەمی ئێستا لە ئێراندا، بەهۆی گرتنەبەری ئایدۆلۆژیایەکی مەزهەبگەرای توند و باڵادەستکردنی یەک نەتەوە بەسەر نەتەوەکانی تری وەک کورد و ئازەری و بەلوچ و عەرەب، کەشێکی وشک و دۆگمای خوڵقاندووە. ئەم شێوازە لە دەسەڵاتداری وایکردووە کە سیستمەکە لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی ژنان خۆی ڕێکبخاتەوە و ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە ژنان پێشەنگی ناڕەزایەتییەکان بن و گەنجان چەقی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانکاری و ناڕەزایەتییەکان،  هەروەها دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی.

 

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" وەک هێزێکی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەمیشە داوای سیستمێکی "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک" دەکات کە تێیدا نەتەوە جیاوازەکانی وەک کورد، ئازەری، بەلوچ و عەرەب، شانبەشانی ژنان و گەنجان، بەشدار بن لە بڕیاری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا، دوور لە مەرکەزییەت و توندڕەوی مەزهەبی.

 

"ڕژێمی ئێران لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی ژنان سیستمەکەی ڕێکدەخاتەوە"

گوڵان فەهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاندانی بۆ بارودۆخەکە کردو وتی: ماوەیەکی دوورودرێژە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بارودۆخێکی سەختی ئابووریدان و هەرچەندە دەزانین کە سیستمی ڕژێمی ئێران بۆ گەلی کوردو گەلانی دیکە سیستم و دەسەڵاتدارییەکی ناهەمووار بەرێوە دەبەن،  ئایدۆلۆژیایەکی مەزهەبگەرا جێبەجێ دەکەن و بەتایبەت مەزهەبی شیعە دەبەنە پێش و باڵادەستی دەکەن لە تەواوی ئێراندا، لە هەمانکاتدا سیستمەکەیان لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی ژنان خۆیان رێکدەخەنەوە، لە تەواوی ئێراندا کۆمەڵێک نەتەوەی جیاواز و بیرو باوەڕو ئایینی جیاواز هەن، سیستەمێکی بەو شێوەیە ئیرادە و فەرهەنگ و کولتووری یەک نەتەوە لەبەرجاو دەگرێت و دەیکاتە نەتەوەی باڵا لە تەواوی ئێراندا، هاوکات کاتێک ئێمە باسی باردۆخی ژنان و نەتەوەو باوەڕە جیاوازەکان دەکەین، کە لەسەر جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەژین، بە هۆی  ئەو سیستمەوە قەیرانی زۆری  دروست کردووە،و ئەو قەیرانانەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و خەڵکەکەی تیایدا دەژی قەیرانی کورت خایەن نین و ئەم سیستەمە خۆی هۆکارە بۆ دروستکردنی قەیرانە ئابووری سیاسییەکان و هۆکارە بۆ ئەوەی کە بارودۆخی ژنان گەنجان و مندالان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ببن و ئەوانە هەمووی راستین و کە ساڵەهای ساڵە و بەتایبەت لەگەڵ پێشکەوتنی ڕژێمی ئێراندا ئەم قەیران و کێشانەیش بەرەو خراپتر بوون دەڕۆن ، ئەم سیستمە سیتمێکی وشک و دۆگمایە و گرنگی بە بیرو باوەر و رای گەنجان نادات ئیرادەی ژن و نەتەوە ناناسێت و لە کاتی کۆتایدا وای لێهات کۆمەڵگە ناتوانێت ئەو حکومرانی و سیاسەتە قبوڵ بکات و لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا چەندین خۆپیشاندان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەڕێوەچوون، گەنجەکان لە زانکۆکاندا خۆپیشاندان دەکەن و نارەزایەتی خۆیان پیشان دەدەن، هەموو نەتەوە جیاوازەکان پێكەوە هاتنە سەر شەقامەکان و نارەزایەتی دژی سیستم و رژێمی ئێران پیشاندا، لە هەموو بوارەجیاوازەکاندا نارەزایەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە و دەتوانین بڵێن کە ئەو قەیرانانە وای لەو سیستمە کردووە کە بەرەو رزیوبوون دەچێت و  وایلێهاتووە کە کۆمەڵگە ناتوانێت بەردەوامی بە ژیان بدات لە ناو ئەو سیتەمەدا.

 

"سیستمی ڕژێمی ئیران پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە"

ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو سیستەمە پێویستی بە گۆرانکاری بنەرەتی هەیە و لە کاتێکدا گۆرانکاری دروست نەبێت  و حکومەتی ئێران وەڵامی خۆپیشاندەران نەداتەوە هێزە دەرەکییەکان وڵاتە زلهێزەکان دەستوەردان دەکات لە سیاسەت و کارەبارەکانی ئێراندا، هەوڵ دەدەن لە چوارچیوەی بەرژەوەندی و هەژموونی خۆیاندا دەست بەسەر ئێراندا بگرن، لای ئێمەش ئەوە گرنگە کە ئەو گۆرانکارییانە لە چوارچیوەی حەز و ویستی وڵاتانی زلهێزدا نەبێت بەڵکوو ئێمە دەمانەوێت بە ویستی و داخوازی کۆمەڵگە گۆرانکاری دروست ببێت، ئایا ئەو کۆمەڵگەیە پێویستی بە چی هەیە؟ سیاسەتێکی دیموکراتیک، ژیانێک کە لە ناو ئارامیدا بێت و لە هەمانکاتدا قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایتی چارەسەر ببێت، داخوازییەکانی کۆمەڵگە ڕەوایە و ئەگەر ڕژێمی ئێران گوێ لە کۆمەڵگە بگرێت ئەوا بارودۆخی بەرەو بەهێزی دەروات و دەتوانێت رووبەرووی هێزە زلهێزەکان ببێتەوە لە دەستکرنە ناو کاروباری ناوخۆی ئێراندا، کۆمەڵگە لە کێشەو قەیرانەکان دەرباز دەبێت و هەموو نەتەوەکان بە شێوازێکی دیموکراتیک پێکەوە دەژین.

 

"نامانەوێت بە دەستوەردان و شەڕ سیستمەکە بگۆڕدرێت"

گوڵان فەهیم لە دڕێژەی قسەکانیا وتی: بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت لەم ناوچانەدام هەر هێرشێک و دەستوەردانێک بۆ ئەو دەوەڵەتانەی کە کێشەیان هەبووە ئەنجامی باشی نەبووەو بارودۆخی سەختر و خراپتر کردووە بۆ نموونە لە سووریا، لوبنان، عێراق و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە کە دەیبینین  هێرشەکان هیچ ئەنجامێکی باشی نەبوو و نەیتوانی ببێتە هۆکاری چارەسەکردنی کێشەکان،  لەبەر ئەوە ئێمە نامانەوێت هەمان ئەزموون لە ئێراندا دووبارە ببێتەوە، ڕاستە ئێمەو کۆمەڵگە و ژنان گەنجان لەم سیستمە ناڕازین و دەمانەوێت بگۆڕدرێت، بەڵام نامانەوێت کە بە ڕێگەی شەڕو دەستتێوەردانی وڵاتە زلهێزەکان ئەو سیستەمە بگۆڕدرێت، ئێمە دەزانین کە بە شێوازی شەر  کێشەو قەیرانەکان چارەسەر نابن بەڵکوو قورستر دەبن، بۆیە ئەگەر دەستتێوەردان و هێڕشێک بۆ سەر ئێران دروست بوو ، ئەوا بارودۆخ بەرەو خراپتر و قورستر دەروات، بۆیە کێشەو قەیرانەکان لە ناوخۆدا چارەسەر بکرێت باشترە، لەسەر ئەساسی داخوازی کۆمەڵگە و  چارەسەر ببێت دەتوانێت ئێرانێکی دیموکراتیک درست ببێت و لە ئەنجامدا شەر دروست نابێت  کە دەزانین شەر هۆکارە بۆ ئەوەی بە هەزارەها مرۆڤی و هاولاتی ببنە قوربانی و هەزارەها ئاوارەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام لە کاتی روونەدانی شەردا دەتوانرێت ڕێگری لە هەموو ئەوانە بکرێت، ئێمە لەگەڵ شەڕدا نین بەڵام ئەگەر ئێران داخوازی گەلان جێبەجێ نەکات  کە چۆن خۆپیشاندان لە ناوچە جیاوازەکاندا دروست بوو،  لە ئێران و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک کرماشان، ئیلام، لوڕساتان، رژێمی ئێران لە جێی ئەوەی وەڵامی خۆپیشاندانەکان بداتەوە، هەوڵی داوە لە کۆمەڵگە سەرکوت بکات ، و بە هەزارەها خەڵکی کوشتووە وتا ئێستا ئامارێکی دروست بڵاو نەکراوەتەوە و  بە پێی ئەو ئامارەی کە بڵاو کراوەتوە ٣٢ هەزار هاولاتی کوژراون  لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، بەڵام ئەگەر هەیە کە رێژەکە زۆر لەوە زیاتر بێت و دوهێندە بێت بەڵام رێگە نادەن زانیاری دروست بڵاو ببێتەوە، بە هەزاران کەس لە زیندانەکاندان،و بە هەزاران کەس رووبەرووی رەوشێکی زۆر گران دەبێتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە سێدارە دراون و تا ئێستا ئەو سیاسەتە بەردەوامە، لەسەر ناوی پاراستنی دەسەڵاتداری سیستمێکی میلیتاری وشک لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا جێبەجێدەکرێت، هەتا لە ناو زانکۆکانیشدا کە خۆپیشاندان دەکرێت بە پێشڕەوی گەنجان، دەسەڵات دەیەوێت هەمان سیستەم و بیرکردنەوە زاڵ بکات بە سەریاندا لە جێی پیشکەوتنی زانکۆکان لە رووی زانیارییەوە، لەم بابەتەدا هەوڵدان ئەوەیە چۆن رێگری لە داخوازی گەل بکەن و بۆیە ئەنجامی ئەوە کارانەی دەسەڵات ئەبێتە هۆی ئەوەی کە وڵاتە زلهیزەکان هێرش بکەنە سەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە کۆتا جاردا دیمان کە چۆن ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و بەردەوام هەرەسەکانیش هەیە و بەردەوام دەبێت، بارودۆخیکی گرانتر و نارەحەتترر رووبەرووی گەل دەبێتەوە.

 

" هەر بارودۆخێک رووبدات گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەندارێتی لێ دەکەن"

گوڵان فەهیم سەبارەت بە یەکدەنگی کورد و  یەکێتی لایەنە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتی: لە ناو گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستی نەتەوایەتی بەردەوام لە لوتکەدا بووەو پیشەنگ بووە،  و خەباتی نەتەوەی بەردەوام بە گرنگی سەیرکراوە،خزمەتکردن بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی هەمووکات لە پێشینەی کارەکان بووە،بۆیە زۆر جیاوازی نەکراوە لە نێوان حیزب و لایەنەکاندا، هەر بارودۆخێک رووبدات گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەندارێتی لێ دەکەن ، نەک تەنها لە ناو ڕۆژهەڵاتدا، لە ڕۆژئاوای کوردستان یاخود باکوری کوردستان یان لە باشوور هەر بابەتێکی نەتەوەی رووبدات لە ڕۆژهەڵاتەوە خاوەندارێتی لێدەکرێت، بەتایبەت گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دژی ئەوە بوون کە حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دژی یەک بن و ناکۆک بن و چەندین جار داوای ئەوەیان کردووە کە پێویستە لایەنەکان یەکگرتوو بن و یەک دەنگ بن،هێزی هەموو لایەنەکان بکەنە یەک، لەسەر بنەمای سیاسەت و خەباتێکی هاوبەش بەردەوام بن، لە پێش ئەوەی ئەم هاوپەیمانێتییە رابگەیەنین ئێمە بەردەوام ئێمە دیالۆگ لە نێوانماندا هەبووە و لەسەر ئەو ئەساسە ئێمە خەباتمان کردووە،ژمارەیەکی زۆر چالاکی و خەباتی هاوبەشمان هەبووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوروپادا، بەتایبەت لە کۆتا چالاکیدا ئێمە هەر حەوت لایەنەکانمان بانگ کردوەو کە بۆ بەرژەوەندی گەل پێویستە یەک بگرین ویەک دەنگ بین و ئەو بانگەوازە لە لایەن گەلیشەوە پێشوازییەکی گەورە لەو یەک دەنگیە کرا،هەموو گەل بە ئەرێێنی وەڵامیان داینەوە کەس لە ماڵەکان نەهاتنە دەرەوە ئەوە نامەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەگەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەک دەنگی کار بکەن، ئەوا ئێمەش وەک گەل ئامادەین لەسەر بنەمای خزمەتکردنی گەل یەک دەنگ بین، لە یەکگرتنی لایەنەکان هەرچەندە دوو لایەن ماون و ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکان و  دیالۆگ و لێکتێگەشتن هەیە لە نێوانماندا، تەنها هەوڵدانی ئێمە ئەوەیە کە ئەو دوو لایەنەش لە هاوپەیمانێتییەکەدا بەشدار ببن، چونکە ئەم هاوپەیمانێتییە لە ڕۆژهەلاتدا پیرۆزبای و خاوەندارێت  وکاریگەری باشی بە دوای خۆیدا هێنا، زۆر گرنگە کە لە داهاتوودا هەر پیةج لایەنەکە لەسەر یەک بنەماو سیاسەت کار بکەین،هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکاندا باس لە کوری شا دەکرێت و بە ڕەزا شا پیناسەی دەکەن، ئێمە دەزانین لە مێژووی ئێراندا هێزەکانی دەسەڵاتدار بەردەوام دژی ناسنامە و یەکگرتنی گەلی کورد بوون، ئەمرۆش لە جێگەی ئەوەی پشتیوانوی پیرۆزبایی هەبێت بۆ یەکگرتنی کوردو بانگەوازێکی سەرکەوتن هەبێت، هێشتا رەزا شا نەهاتۆتە سەر حوکم لێدوانێکی بەو شێوازەی دا لە دژی کورد، دوژمنایەتییەکە لە دژی کورد و یەکگرتنی کورد و دژی ستاستۆی کوردە.

 

" ئێمە دەمانەوێت لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک سیستمی دیموکراتیک لە ئێراندا بەرەو پێش بەرین"

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گەلی ئێمە ئەو ڕاستییە باش دەزانێت، نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەو کاتەدا نارەزایەتی دژی ئەو لێدوانە دروست بوو، چونکە ئەزموونی گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا زۆرە و گەلی ئێرانیش بینیان کەسێک هێشتا ناهاتۆتەبسەر دەسەڵات بەو شێوازە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد ئەوا کە چوویە دەسەڵات، ئەوا مەترسی بۆ سەر ناسنامەکانی دیکەش دروست دەبێت، کە لەو جوگرافییەدا دەژین رووبەرووی هەمان حاڵەت دەبنەوە، کاتێک ئێمە باسی یەکگرتنی گەلی کورد دەکەین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە واتای ئەوە نییە کە خۆمان جیا دەکەینەوە لە ئێران، بەڵکو ئێمە دەمانەوێت لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک، سیستمی دیموکراتیک لە ئێراندا بەرەو پێش بەرین، نەتەوەی دیموکراتیک دەتوانێت ببێتە نموونە بۆ هەموو ئەوانەی لە ئێراندا دەژین ، ئەگەر مافی گەلی کورد بپاریزن و ستاتۆی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات بەرەو پێش بخەن ئەوا دەتوانن ببنە سەرچاوە بۆ ئەوەی هەموو ئێران لە سیستمی دیموکراتیکدا خۆی ببینێتەوە.