گەواهیدەری کۆمەڵکوژیی دێرسیم حەنیفە گولەچ کۆچی دوایی کرد

حەنیفە گولەچ ناسراوە بە 'ئانێ خاتوون'، گەواهیدەری کۆمەڵکوژیی سەر عەلەوییەکانی دێرسم، لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

یەک لە گەواهیدەر و یادەوەرییەکانی کۆمەڵکوژیی ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٩ـی سەر عەلەوییەکانی دێرسیم، دایکە حەنیفە گولەچ کە لە ناو گەلی کورددا بە 'ئانێ خاتوون' ناسراوە  لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

پێش کۆچی دوایی، دایکە حەنیفە وەسێتی کردووە، لە پولور سپاردەی خاک بکرێت، بۆیە سبەی لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمەکەی لە پولور سپاردەی خاک دەکرێت.

 

دەربارەی ژیانی حەنیفە گولەچ:

- لە کۆمەڵکوژییەکی دێرسیمدا، باوک، خوشک، براکانی و بەشێکی زۆر لە دۆست و دراوسێکانی لەدەستدا.

- دوای کۆمەڵکوژییە، لەگەڵ بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سەرنگونی گوندی سینۆسێی ئورگاپی ناڤشێر دەکرێن و دوای ١٠ ساڵ دەگەڕێنەوە دێرسیم.

- ئانێ خاتوون کە بەهۆی نەخۆشییەوە کچە ١٣ ساڵەکەی لەدەستدەدات، بەهەمان شێوە دایکی شەهید حەسەن گولەچە کە لە ساڵی لە ساڵی ١٩٩٤دا لە ژیانی گەریلایەتییدا شەهید دەبێت و برینەکانی قووڵتر دەبێتەوە.

- ئانێ خاتوون، لە ساڵی ١٩٩٤دا کاتێک لە لایەن دەوڵەتەوە گوندەکەیان دەسوتێندرێت، لەو کاتەشدا ژیاندۆستییەکەی نیشان دەداتەوە و ئەوەی لە دەستی دێت لە شتومەکەکانی دەیدات بە گوندنشینان و درواسێکانی.