مانگرتن لە خواردن لە ڕۆژی ٩دا بەردەوامە
مانگرتنی ئێشکگری زیندانیانی سیاسی کە بە داواکاری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە زیندانەکان دەستی پێکرد، لە ڕۆژی ٩یەمدا بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
مانگرتنی ئێشکگری بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٠٤ زیندانی تورکیا و باکووری کوردستان لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا دەستیپێکرد.
مانگرتن لە خواردن کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ئیمرالیە ڕاگیراوە و ماوەی ٣٢ مانگە ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی چاوپێکەوتن بکات، لە جیهانیشدا گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ئەو ڕێبەرە دەکەن.