ڕێگرییەکانی حکومەتی شام کارەساتی گەورە لە شەهبا دروست دەکات

دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی عەفرین-شەهبا سەبارەت بە ڕێگرییەکانی حکومەتی شام لە شەهبا وتی: ڕێگرییەکان کارەساتی گەورە لە شەهبا دروست دەکات.

حەسنا محەمەد

شەهبا- دوای هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨، خەڵکی عەفرین ناچارکران کۆچ بکەن بۆ ناوچەی شەهبا، دانیشتوانی عەفرین کە لە شەهبا دەژین سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی گەمارۆ و ڕێگری حکومەتی شام دەبنەوە.

حکومەتی شام بۆ ماوەی ٥ ساڵە سیاسەتی گەمارۆدان و بەربەستکردن بۆ سەر شەهبا پەیڕەو دەکات و ڕێگە نادات پێداویستییەکانی خەڵک بچنە ناو ناوچەکەوە، لە هەمان کاتدا، ئەم بەربەستە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بواری ئابووری و تەندروستی ناوچەکە هەیە، گەل چەندین بەربەست دەبینێت و ڕێژەی شتەکان گرانتر دەبێت، بەڵام بەرخۆدان و ئیرادەی ئەوان بەهێزترە لە گەمارۆدانی حکومەتی شام.

ئەندامێکی دەستەی ئابووری و هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ناوچەی عەفرین-شەهبا باسیان له کاریگەری گەمارۆکانی حکومەتی شام بۆ سەر ناوچەکه کرد.

 

"گەل زەحمەتی دەبینن"

ڕەحیمە کینجۆ، ئەندامی دەستەی ئابووری هەرێمی عەفرین-شەهبا، باسی لە کاریگەری گەمارۆکانی حکومەتی شام بۆ سەر ئابووری ناوچەکە کرد و وتی: گەمارۆکانی حکومەتی شام بۆ سەر شەهبا و تێپەڕاندنی پێداویستییەکانی ژیان چەندین کۆسپ و سەختی هەیە. بە تایبەتی، ئەم گەمارۆیە کاریگەریی لەسەر بواری ئابووری و کشتوکاڵی هەیە، چونکە شەهبا ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و پێویستی بە کەرەستەی کشتوکاڵی هەیە، بەڵام ئەو گەمارۆیەی کە سەپێندراوە کێشەی زۆری دروستکردووە، ئەمە هەروەها ڕێگە بە بواری ئابووری دەدات کە پاشەکشە بکات و پێداویستییەکانی ژیان بۆ خەڵک گرانتر بکات، لە هەمان کاتدا هەلی کار لە کەمبوونەوەدایە گەل ناتوانێت بژی و ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان دەبێتەوە، ئابووری هەرێم بەهۆی بەربەستی هاتوچۆوە بەرەو دواوە دەڕوات داواکاری ئێمە ئەوەیە ئەم گەمارۆیە هەڵبگیرێت بۆ دابینکردنی پرۆژەی ئابووری و کشتوکاڵی بۆ وڵاتەکە و بەهێزکردنی ئابووری ناوچەکە.

 

ئاستەنگی لە بواری تەندروستیدا هەیە

عەلیا محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی عەفرین، تیشکی خستە سەر کاریگەری گەمارۆکە لەسەر کەرتی تەندروستی و کارەساتەکان و وتی: گەمارۆیەکی زۆر گەورە و قورس لەلایەن حکومەتی شامەوە سەپێندراوە. گەورەترین بەشی ئەم ڕێگایە بواری تەندروستییە، ئێمە ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ دەبینەوە لە نەبوونی دەرمان، هەروەها کاریگەری دەبێت لەسەر گەمارۆدانی تاکەکان، لەگەڵ زیادبوونی سەردانیان بۆ نەخۆشخانەکان، و لێرەدا زەحمەتی دەبینین بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەوە کە ناتوانین دابینیان بکەین، فشارێکی زۆر هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکی گرانیان هەیە و هەمیشە پێویستیان بە دەرمانە، بەڵام بەهۆی ڕێگریکردن، ئێمە ناتوانین ئەمەیان پێشکەش بکەین، ئەمەش بارودۆخیان گرانتر دەکت، لە سەرەتای گەمارۆدانی ناوچەکەوە داوامان لە مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان کردووە ئەم گەمارۆیە لەسەر خەڵک هەڵبوەشێنن و پێداویستییەکانیان جێبەجێ بکەن.