گروپێکی نوێی پەنابەرانی عێراقی کامپی هۆل بەجێدەهێڵن
ئیدارەی کامپی هۆڵ لە کانتۆنی جزیرە، گروپێکی نوێی هاوڵاتی عێراقی کە لە ١٥٥ خێزان پێکهاتوون، ڕەوانەی زێدی خۆیان دەکەن.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250209-jpg1722e2-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ گروپێکی نوێی پەنابەرانی عێراقی دانیشتووی کامپی هۆڵ ڕەوانەی عێراق کران.
چوارەمین گروپ کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کامپەکە ئازاد دەکرێن لە ٥٩٤کەس پێکهاتوون.
لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ٢١ جار هاوڵاتیانی عێراقی لە کامپی هۆڵ بە کۆمەڵ ڕەوانەی وڵاتەکەیان کراوەتەوە.