گەرمیان، پڕۆژەیەک بۆ پێگەیاندنی ژنانی گەنجی سەرکردە ڕادەگەیەنرێت
زانکۆی گەرمیان پڕۆژەیەک بۆ پێگەیاندنی ژنانی گەنجی سەرکردە بەڕێوەدەبات، ئامانج لێی پێشخستنی ئاستی توانایی و لێهاتووی ژنانی گەنجی زانکۆیە.
ناوەندی هەواڵ
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان بە هاوکاری ڕێکخراوی دۆستایەتی نیودەوڵەتی - International Friendship Organization، پڕۆژەی پێگەیاندنی ژنانی گەنجی سەرکردە لە هەرێمی گەرمیان ڕادەگەیەنێت.
پڕۆژەکە پێكدێت لە زنجیرە سیمینارێک لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش دەکرێت و تێیدا کۆمەڵێک ژنی لێهاتوو و سەرکردە بابەتەکان دەڵێنەوە و ژنانی گەنجی زانکۆ و دەرچووی زانکۆ دەتوانن بەشدار بن تێیدا.
پڕۆژەکە لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ئەمساڵ تا ٢٦ی شوبات لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە دەستپێدەکات، دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداربوون کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ١ی شوبات دەبێت.
ت.پ