گۆرانییەک بۆ "کەزی" ئامادە کرا

دژی بێڕێزکردن و بڕینی پرچی ژنانی شەڕڤان لەلایەن چەتەکانەوە، گۆرانییەک بە ناوی “کەزی” ئامادە کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کە هێرشی چەتەکانی جۆلانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، دیمەنی چەتەیەک بڵاوبوویەوە کە کەزی (پرچ)ـی شەڕڤانێکی ژنی بڕیوە و بێڕێزی دەکات، دەستبەجێ لە هەموو بەشەکانی کوردستان و تەنانەت چالاکوانانی ژن لە وڵاتانی عەرەبی، کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

ژنانی کورد و عەرەب، لە بەرامبەر ئەو بێڕێزییەدا هەڵمەتی “کەزییەکمان ببڕنەوە هەزاران دەهۆنینەوە”ـیان دەست پێکرد و قژی خۆیان دەکرد بە کەزی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە.

 

نەک تەنها ئەوەش بەڵکو هەڵمەتی کەزی خۆی خزاندە ناو دونیای هونەریشەوە، بۆ ئەو مەبەستە، گۆرانی “کەزییەکانی کچی کورد” کە شعیرەکەی لەلایەن دەلیل جەمالەوە نووسراوە و دانا هەڵەبجەیی بەرهەمی هێناوە، بڵاوکرایەوە.