گۆرانی "ئەڤین" بۆ ئەڤین گۆیی و هاوڕێکانی بڵاوکرایەوە

لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسدا، هونەرمەندانی فەرەنسی بە گۆرانییەک ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزیلیان ببەیرهێنایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەڤین گۆیی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە، هونەرمەند میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کیزیل، نیشتمانپەروەری کورد کە لە ئەنجامی هێرشێکدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گیانیان لەدەستداو  لەلایەن هونەرمەندانی فەرەنسییەوە یادیان کرایەوە.

 

بۆ یادی گیان بەختکردووانی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس، گۆرانییەک بە ناوی 'ئەڤین' بڵاوکرایەوە.

 

گۆرانییەکە لەلایەن سیریل ئێڵ و جەلینە جەی وتراوە و بە کلیپێک بڵاوکراوەتەوە، کە وێنەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی پاریسی تێدایە.