گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی سوتاند

دوو گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و دەڵێن "نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هاوکاریمان ناکەن" بۆیە پەنادەبەنە بەر خۆسوتاندن، ئەم کردەیە لەلایەن بەشیک لە دەزگا میدیاکانەوە ڕووماڵدەکرێت، ئەو میدیایانەش بوونە جێگەی ڕەخنەی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان.

دوو گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و دەڵێن "نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هاوکاریمان ناکەن" بۆیە پەنادەبەنە بەر خۆسوتاندن، ئەم کردەیە لەلایەن بەشیک لە دەزگا میدیاکانەوە ڕووماڵدەکرێت، ئەو میدیایانەش بوونە جێگەی ڕەخنەی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان.

ناوەدنی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، دوو گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەنادەبەنە بەر خۆستواندن و دەڵێن "نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هاوکارییەکیان نەکردووین و پێشتریش پێمان وتون کە خۆمان دەسوتێنین بەڵام لە وەڵامدا پێیان وتووین لە دووری بارەگاکەی ئێمە خۆتان بسوتێنن با زیانمان پێ نەگات".

ئەو دوو گەنجە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، ئەو گەنجەی خۆی سوتاندووە تەمەنی ٢٥ ساڵە، بەپێی وتەکانی خۆیان ئەگەر بگەڕێنەوە وڵاتی ئێران لەسێدارە دەدرێن، بەڵام لە باشووری کوردستان هیچ هاوکارییەکیان نەکردوون.

لەکاتێکدا ئەو دوو گەنجە لەبەر داواکردنی مافەکانی خۆیان چونەتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام هیچ کەس بەدەم داواکانیانەوە ناچێت و ماوەی چەندین ساڵە دەستی دەستیان پێدەکرێت بۆ وەرگرتنی مافەکانیان.

هەروەها لەپاش خۆسوتاندنی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە هیچ کەسێک لەناو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان نایەن بە هانایەوە و لە ئێستادا دۆخی گەنجەکە ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە هەولێر.

 

لەگەڵ ئەوەی گەنجێکیان لەبەردەم چاوی کامێراکانی دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا بەنزین بە خۆیدا دەکات و خۆی دەسوتێنێت، بەڵام پەیامنێران و کامێرەمانانی دەزگا ڕاگەیاندنەکان و ئەو کەسانەی لەو شوێنەدان ڕێگری لێناکەن، ئەمەش چەندین ڕەخنەی بەدوای خۆیدا ئاڕاستە ئەو ڕۆژنامەنووسانە کردەووە.

 

ڕۆژنامەنووس ساکار عەبدوڵا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "داوای لێبوردن بکەن، داوای لێبوردن بکەن و دەزگاکانتان بۆ هەفتەیەکیش بێت دابخەن، چونکە ئێوە بوونە هۆی ئاساییی کردنەوەی کوشتن و خۆکوشتن و سوتانی جەستەی مرۆڤەکان، پەیامنێر و پێشکەشکارەکانتان فێری پەروەردە بکەن، دەرسی ئەخلاق و ڕەوشتیان پێ بڵێن".

 

ت.پ