گەنجێک ژنێکی سوری لە ئوردن کوشت

ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکدا بکات لە ئوردن لە لایەن گەنجەکەوە کوژرا.

ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکدا بکات لە ئوردن لە لایەن  گەنجەکەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی ئوردون تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی سورییان بە ناوی مەریەم محەمەد حەمدۆیان لە نزیک پاسەکانی گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری عەمانی پایتەختی ئوردن، لەسەر زەوی و لە خوێندا بینی کە ١٥ چەقۆ لە پشت و سنگ و مل و شانی دراوەو کوژراوە.

 

لە درێژەی ئەو وردەکاریانەی کە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویان کردەوە، ئەوە ڕوون بووەوە کە مەریەم ڕەتیکردۆتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو گەنجەدا بکات، باوکی مەریەمیش پێش ئەوەی مەریەم بکوژرێت، ڕاپۆرتێکی هەڕەشەی پێشکەش بە دەسەڵاتداران کرد کە نیشانی دەدا کە کچەکەی هەڕەشەی لێکراوە.

 

لە لێدوانێکی فەرمیدا ئاسایشی گشتی ئوردون ڕایگەیاند، ناسنامەی ئەو بکوژە زانراوەو کە لە ساڵی ١٩٨٧لە دایک بووە، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان ناسێنراوە.